AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Ckb.abna24
یەکشەممە

٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٧

١:٥٤:١٣ د.ن
859040

سەر لەشکەر جەعفەری

کۆشکی سپی سوپای پاسداران بە گروپی تیرۆرستی ناو دەبات/ جێشی ئەمریکا هاو سەنگ لەگەڵ داعش دەبینین

هەواڵی بێ فکرانەی ئەمریکا لەسەر ناو بردنی سوپا بە ناوی گروپی تیرۆرستی ڕاست بێت، سوپایش هێزەکانی ئەمریکا لە جیهان دا هاو سەنگ لەگەڵ داعش دەبینێت

 فەرماندەی گشتی سوپا وتی: هەواڵی بێ فکرانەی ئەمریکا لەسەر ناو بردنی سوپا بە ناوی گروپی تیرۆرستی ڕاست بێت، سوپایش هێزەکانی ئەمریکا لە جیهان دا هاو سەنگ لەگەڵ داعش دەبینێت.


بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ـ ابنا ـ سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی دانیشتنێکی سوپا دا بەرامبەر بە قسەکانی ئەمریکاکە دەڵێت سوپای پاسداران لە ڕیزی تیرورستەکان دان و بە ڕون کردنەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردوو دا بەرامبەر بە میلەتی ئێران و جەختکردنەو لە سەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕیوبردنی یاسای کاتسا بە ڕۆشتنە دەرەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام دەزانێت وتی: هەروەکوو ئەوەی کە لە ڕابردو دا ڕامانگەیاند : لەکاتێک دا کە یاسای سزا نوێ کانی ئمریکا بەڕێوە بچێت ئەم وڵاتە دەبێت مەقەڕەکانی خۆی تا ۲ هەزار کیلۆمەتری موشەکەکانی ئێران بگوازێتەوە.

پاشان وتی: هەواڵی بێ فکرانەی ئەمریکا لەسەر ناو بردنی سوپا بە ناوی گروپی تیرۆرستی ڕاست بێت، سوپایش هێزەکانی ئەمریکا لە جیهان دا بەتایبەت ناوچەی شەرقی ئەوسەت هاو سەنگ لەگەڵ داعش دەبینێت.

سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری دوای ڕون کردنەوەی ئەوی کە ئەگەر ئەمریکیەکان ئامنجی کۆتاییان ئەوەیە کە بە دروست کردن و پرە دان بە ئەم باسانە گفت و گۆ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ناوچەکە بکەن، ڕێبازێکی هەڵەیان گرتوەتە بەر و جەختی کردەوە لە ئەوەی کە : کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت باسەکانی ناوچە لە شۆێنێکی تر بێجگە لە مێزی گفت و گۆ حەل و فەسڵ بکات و نە قسەیەک بۆ گفت و گۆ ماوە و نە لایەنێک.

ئەو لە شی کردنەوەی هەڵسوکەوتەکانی ئەمریکا و دوای جەخت کردنەوەی لەسەر ئەوەی کە سزا نوێ کانی ئەمریکا چانسی هەر جۆرە پەیوەندیەک بۆ هەمیشە لە ناو دەبات وتی: ئەم گوشارانە تەجرەبەی بەرجام بۆ ئێمە تەواوو دەکات و ئەو تەجرەبەیە ئەوەیە کە گفت و گۆ بۆ ئەمریکا ئامێری گوشار و دوژمنیە نەک تەعامول یان حەل کردنی ناکۆکیەکان.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە کۆتایی بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە "هەڵسوکەوتی ئەمریکا لەگەڵ ئێران داکۆکی دەکات لەسەر ئەوەی کە ناتوانین تەعامولی نێودەوڵەتی و دەرەکی وڵات تەنها لەسەر ئەساسی بەرجام ڕێک بخەین" پاشان وتی: ئەمریکیەکان بزانن، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەو فرسەتەی هەڵسوکەوتی گەمژانەی دەوڵەتی ترەمپ بەرامبەر بەرجام سود دەگرێت بۆ پەرە دان بە بەرنامەی موشەکیی، ناوچەی و دیفاعی موتەعارف .


............
کۆتایی پەیامی/ ۲۱۸