AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا کوردی 24
پێنجشەممە

٣١ ئاب ٢٠١٧

٣:٣٨:٤٦ د.ن
851609

ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی لە پەیامێک دا بۆ حاجیانی ئەمساڵ

پشتیوانی لە فەڵەستین و نەجاتی ئەو وڵاتە، ئەرکی هەموو میلەتی ئیسلامیە/ تاکید بە کۆتایی هێنانی شەڕە ناوخۆکانی وڵاتانی ئیسلامی

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ حاجیانی ماڵی خودا ئاماژەی بە سیاسەتی دوبەرەکی خستنە ناو وڵاتان و ئومەتی ئیسلامی، کاری کار بەدەستانی وڵاتانی ئیسلامی و هەموو پسپۆڕانی وڵاتانی ئیسلامی ئەوەیەکە میلەتەکان بانگهێشت بکەن بۆ یەکپارچەیی میلەت و ئاگاداری لە پیلانی دوژمنان.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ حاجیانی ماڵی خودا ئاماژەی بە سیاسەتی دوبەرەکی خستنە ناو وڵاتان و ئومەتی ئیسلامی، کاری کار بەدەستانی وڵاتانی ئیسلامی و هەموو پسپۆڕانی وڵاتانی ئیسلامی ئەوەیەکە میلەتەکان بانگهێشت بکەن بۆ یەکپارچەیی میلەت و ئاگاداری لە پیلانی دوژمنان.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) ـ ابنا ـ « آیت‌الله العظمی خامنه‌ای» ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ حاجیانی ماڵی خودا ئاماژەی بە سیاسەتی دوبەرەکی خستنە ناو وڵاتان و ئومەتی ئیسلامی، کاری کار بەدەستانی وڵاتانی ئیسلامی و هەموو پسپۆڕانی وڵاتانی ئیسلامی ئەوەیەکە میلەتەکان بانگهێشت بکەن بۆ یەکپارچەیی میلەت و ئاگاداری لە پیلانی دوژمنانو کۆتایی هێنان بە جەنایەتەکانی وڵاتانی ئیسلامی، ئاماژەشی بەئەوە کرد کە پشتیوانی لە فەڵەستین و هاوڕێیەتی لەگەڵ میلەتێک کە نزیکەی حەفتا ساڵە بۆ وڵاتەکەی کە داگیر کراوە شەڕ دەکات، ئەمە گەورەترین وەزیفەی هەمومانە.

مەتنی ئەم پەیامە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەمە ۹شەهریوەر لە لایەن «حجت‌الاسلام قاضی‌عسکر» سەرپەرشتی حەجاجی ئێرانی لە ڕێوڕەسمی بەرائەت لە موشریکان لە سەحرای عەرەفات خوێندرایەوە بە شێوەی لای خوارەوەیە.

بسم‌الله‌الرحمن‌الرحیم

و الحمدلله رب العالمین و الصلاة و السلام علی سیدنا محمد خاتم النبیین و آله الطاهرین و صحبه المنتجبین.

خودای گەورە شوکر دەکەم کە ئەمساڵ توفیقی حەج کردنی زۆرێک لە ئیمان داران لەسەرانسەری جیهان پێکهاتوە تاکوو لە ئەم کانی و خەیرەی ئیلاهی سود وەربگرن و لە شەوان و ڕۆژان کە سەعات و چرکەکانی موبارەکی وەکوو ئاوێکی موعجیزە گەرە کە دەتوانێت دڵەکان ژێرو ڕو بکات و ڕۆح و گیان پاک وخاوێن بکاتەوە و جوانی بکات.لە پاڵ ماڵی پر بەرەکەتی خودای گەورە بە زیکر و عیبادەت و خشوع خوێان لە خودا نزیک بکەنەوە.

حەج، عیبادەتێکی پڕ رەمز و ڕازە، و بەیتی شەریف ، شوێنێکی پڕ بەرەکەت و ئاوێنەی حەزرەتی حەق تەعالایە.حەج دەتوانێت بەندەی ئیمان دار وئەهلی خشوع و تدبر و بیرکردنەوە بە پلەو پایەی مەعنەوی بەرز بگەیەنێت و لە حاجی ئینسانێکی پر خێر و نور دروست بکات.هەروەها کە دەتوانێت لە ئەو کەسێکی بە بەسیرەت و چاونەترس و ئەهلی کار و موجاهیدەت دروست بکات.
هەر دو لایەنی مەعنەوی و سیاسی و تاکی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵایەتی لە ئەم واجبە بێ وێنەیە ، زۆر ڕونە و کۆمەڵگای موسوڵمانان ئەمڕۆ زوری پێویست بەم ئەم خاڵانیە.

لە لایەکەوە جادوی ماڵ و پارە بە سود وەرگرتن لە ئامێرە پێشکەوتوەکانی جیهان خەریکی لە ناو بردنی گەنجانە و لە لایەکی ترەوە سیاسەتەکانی سوڵتەگەری خەریکی فیتنە دروست کردنە لە نێوان موسوڵمانانە، و دروست کردن وڵاتانی ئیسلامی بە دۆزەخی نا ئەمنی و دوبەرەکی.حەج دەتوانێت دەرمانێکی کار ساز و بەسود بێت بۆ ئومەتی گەورەی ئیسلامی؛ هەم دڵەکان لە ڕەشی و پیسی پاک بکاتەوە و هەم چاوەکان بە ڕوی ڕاستیەکانی جیهان بکاتەوە ، و عەزمەکان بۆ ڕوبەڕو بونەوەی ڕاسخ تر و توند و توڵ تر و هەنگاوەکان بەرز تر و بە قوەت تر و دەس و دەماخەکان ئامادەی کار بکات.

ئەمڕۆ جیهانی ئیسلام توشی نا سەقامگیری و نا ئەمنی هاتوە، نا ئەمنی سیاسی، ئەخلاقی و مەعنەوی. هۆی سەرەکی ، غەفلەت ئێمە و هێرشی بێ ڕەحمانەی دوژمنانە ئێمە لە بەرامبەر هێرشی دوژمی کافر بە وەزیفەی دینی و عەقڵی خۆمان ئیشمان نەکردوە هەروها «اَشِدآءُ عَلَی الکُفار»مان لە بیرچوەتەوە و بەهەمان شێوە «رُحَمآءُ بَینَهُم» .
 
دەرئەنجا ئەوەیە کە دوژمنی سەهیونیزم لە دڵی جوگرافیای ئیسلامی خەریکی فیتنە دروست کردنە و ئێمە غافڵین لە نەجاتی فەڵەستین، و بە شەڕی ناوخۆی سوریا و عێراق ویەمەن و بەحرەین و لیبی و تیرۆریست لە ئەفغانستان و پاکستان و .... سەمان گەرمە.

 کار بەدەستانی وڵاتانی ئیسلامی و پسپۆڕانی سیاسی و کلتوری لە جیهانی ئیلام بارێکی قورسیان بەسەرشانەوەیە: ئەرکیان ئەوەیە کە یەکێتێ و یەک پارچەیی دروستبکەن و ئاگادار کردنەوەی هەموان و دوری کردنیان لە شەڕی قەومی و مەزهەبی ؛ ئەرکی ئاگاداری وڵاتان لە شێوەکانی دوژمنی و خیانەت ئیستکبار و سەهێونیزم ؛ ئەرکی ئامادەکاری هەموان بۆ ڕوبەڕۆ بونەوەی دوژمن لە مەیدانە جیاوازەکانی شەڕی نەرم و قورس ؛ ئەرکی کۆتایی هێنانی سەریع بە فەجایعی ناو وڵاتانی ئیسلامی کە ئەمڕۆ چەندین نمونەی تاڵ وەکوو ڕوداوەکانی یەمەن ، لە سەرانسەری جیهان مایەی خەمە ، ئەرکی دیفاعی بەقوەت لە موسوڵمانانیمیانمار و هاو شێوەکانیانەو لەهەموی گرنگ تر ئەرکی دیفاع لە فڵەستین و هاوکاری  هاوڕێیەتی لەگەڵ میلەتێک کە نزیکەی حەفتا ساڵە بۆ وڵاتە داگیر کراوەکەیان شەڕ دەکەن.

 ئەمانە ئەرکانێکی گرنگە بە سەر شانی هەمومانە. یلەتەکان دەبێت ئەمانە داوا بکەن لە وڵاتانی خۆیان و پسپۆڕان بەدڵێکی خاوێنەوە تێ بکۆشن بو ئەم ئەرکانە . ئەم کارانە مانای تەواوی یاری کردنی دینی خودایە کە بەبێ شک و گومان بەپێی وەعدەی خودا .یارمەتی هەمومان دەدات.

ئەمانە بەشێک لە دەرسانێکی حەجە و هیوادارین لێی تێ بگەین و ئیشی پێ بکەین.

حەجی مەقبول بۆ هەموو ئێوە لە خودا داواکارم و یادی شەهیدانی منا و مزگەوتی حەرام بەرز ڕا دەگرم و بەرز ترین پلە وپایە لەخوا بۆیان داواکارم.


والسلام علیکم و رحمةالله

سیدعلی خامنه‌ای
حەوتەمی شهریور ۱۳۹۶
حەوتەمی ذی‌الحجه‌ی ۱۴۳۸