AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Ckb.abna24
یەکشەممە

٢٧ ئاب ٢٠١٧

١٠:٥٨:٤٠ د.ن
850899

ئەندامێکی موساد بو بە ئیمامی جەماعەت و فەرماندەی جیهادی +وێنە

یەکێک لە ئەندامەکانی موسادی ئیسرائیل کە گروپی تیرورستی داعشی لە لیبی ڕێبەری دەکرد دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ کاربەدەستانی لیبی باس لە دەس بەسەر کردنی ئیمامی مزگەتێک دەکەن لە لیبی بە ناوی «ابوحفص» کە سەهیونیسمە و ناسنامەی ئیسرایلی هەیە.

کاربەدەستانی لیبی ڕایانگەیاند دوای لێکۆڵینەوە لە ئەو کەسە دەرکەوت کە ئەو ناسنامەی ئیسرائیلی هەیە و ناوی ڕاستەقینەی «بنیامین افرایم»ە.

بە وتەی هەندێک میدیای هەواڵ دەری بنیامین افرایم لە لقی عەرەبەکان سەربە موساد بۆ سیخوری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئیشی کردوە.

لەسەر ئەساسی ئەم هەواڵە، ئەم کەسە کە وێنەکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دا بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاو بوەتەوە، سیخوڕێکە کە توانیویەتی بچێتە ناو گروپی تیرۆرستی داعشەوە و لە ئەوێوە لەگەڵ چەکدارانی داعش بچێت بو بنغازی لە وڵاتی لیبی.

پاشان توانیوەیەتی بچێتە ناو کۆمەڵگای لیبی و بوە بە ئیمامی جەماعەتی مزگەوتێک و بوە بە موبەلغێک و سەرکردەی نزیکەی دوسەد تیرۆرستی داعشی.

ئەم سیخورە ئیسرایلیە ڕەخنەی کردوەتە ناو گروپی تەکفیری داعش لە لیبی و لەگەڵ ئەوان دا ڕۆشتوە بو بنغازی و لەئەوی دا جێی خوی بەرز کردوەتەوە تا ئەوەی کە بوە بە ئیمامییەکێک لە مزگەوتەکان.

ڕۆژنامەی ئیسپانی

ڕۆژنامەی اِل پاییس (El País) چاپی ئەسپانیاتاکیدی کردوە کە سەرسوڕمان لەوەدایە کە ابوحفص زۆر زو لە ئەندامێکی عادی داعش بوە بە مەلای مزگەوتێک و دوای ئەوە توانیویەتی گروپێکی دوسەد نەفەری پێک بێنێت و سەرکردایەتیان بکات و بچێتە ناو خاکی میسرەوە و گروپەکەی یەکێک بوە لە وەحشی ترین و خوێن ڕژ ترین گروپەکانی داعش لە لیبی و هەموکات هێرشیان کردوەتە سەر ئەم وڵاتە کە وتەیان ئەمەبوە کە شەڕ بکەن بەرامبەر میسر تاکوو ئازادی هەموو میسر.


............
کۆتایی پەیامی/ ۲۱۸