سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ باسی له‌ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆنی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه دوێنێ له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا:حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه‌له‌باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو وتی"گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ شانده كوردییه‌كه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای پارێزگاریكردن له به‌رژوه‌ندی وڵات به‌ڕێوه‌چوون".
وتیشی" كه‌شوهه‌وایه‌كی لێكتێگه‌یشتن و رێزگرتن، باڵی به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكومه‌ت و شانده كوردییه‌كه‌دا كێشابوو".
له‌هه‌مان كاتدا عه‌بادی داوای له‌برپرسانی هه‌رێمی كوردستان كرد هاوكار بن له‌گێڕانه‌وه‌ی راگوێزراوان بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كانی خۆیان له‌سنووری نه‌ینه‌وا".
لە دوێنێوە شاندێکی هەرێمی کوردستان بەبەشداری سەعدی پیرە، رۆژ نوری شاوێس، فوئاد حسێن، ماجد بازرگان، ڤیان دەخیل، رۆمیۆ ھەکاری، محەمەد ئەحمەد لە شاری بەغدان و لەگەڵ لایەنە سیاسیی و حکومیی و کونسوڵخانەکاندا كۆبونه‌ته‌وه