AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Ckb.abna24
ھەینی

١١ ئاب ٢٠١٧

١١:٠٢:٥٧ د.ن
847650

لەمیسر بە هۆی پێكدادانی دو شەمەندەنەفەر ۲۱نەفەر کوژران/ڤیدیو+ڕەسم

21 كەس گیانیان لەدەستداوەو 55 كەسی دیكە برینداربوون

سەرچاوە ئەمنی و پزیشكیەكانی میسر رایانگەیاند لە ئاكامی پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە شاری ئەسكەندەریە لەباكوری ئەو وڵاتە 21 كەس گیانیان لەدەستداوەو 55 كەسی دیكە برینداربوون .

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: شەمەندەفەرێک كە لەقاهیرەی پایتەختی میسرەوە بەرێكەوتبوو بۆ ئەسكەندەریە خۆی كێشاوە بە شەمەنەدەفەرێک كە لە شاری ئەسكەندەریەوە بۆ شاری بور سەعید بەرێكەوتوتبوو، لەروداوەكەدا چەندین كەس گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون.

سەرۆک وەزیرانی میسر شەریف ئیسماعیل ئاستی ئامادەکارییەکانی لە نەخۆشخانەکانی شاری ئەسکەندەرییە بەرزکردوەتەوە بۆ پێشوازییکردن لە بریندارانی رووداوەکە.


هەروەها داواکاریی گشتیی میسڕ نەبیل سادق دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کردووەتەوە.

..................