AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Ckb.abna24
سێشەممە

٢٥ تەمووز ٢٠١٧

٥:٠٢:٢٥ د.ن
844204

فەرماندەی تایبەتی حەفتەر 20داعشی بە شێوەی داعش لە لیبی لە سێدارە دا+ڤیدیۆ

۲۰تیرۆرستی داعشی بە دەس هێزەکانی سەروان محەمەد ئلوەرفلی لە فەرماندەکانی هێزی لیبی ئیعدام کران.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: هێزەکانی «محمود الورفلی» لە فەرماندەکانی هێزەکانی تایبەت «خلیفه حفتر» ۲۰ تیرۆرستی داعشی یان ئیعدام کرد.

الورفلی ئەم ۲۰نەفەرە بە تاوانی، دزین و ئەشکەنجە دانی هێزەکانی ژێر دەستی خۆی تاوان بار کرد و هەمویانی لەسێدارە دا.


لە ئەم ڤیدێوەیە دا کە بڵاو بوەتەوە لە ئەم ئیدام کردنە دا دەبینرێت کە سەروان الورفلی بە هێزەکانی خۆی فەرمان دەدات ئەو تاوانبارانە کە جلی تایبەت بە قوربانیەکانی داعشیان لە بەر دایە و دەسیشیان لە پشتەوە بەسراوەتەوە تەقە بکەن.

لەئەم گرتە ڤیدیویەداکاتێ کە سەربازەکان فەرمای الورفلی دەبیسن تەقە لە سەری داعشیەکان دەکەن و دوای ئەوی کە متمانە پەیدا دەکەن کە مردون دەستڕێژیان لێ دەکەن، یەکێک لە تاوان بارەکان بە دەستی الورفلی بە گولە کوژرا.
ئەمە یەکەم جار نییە کە سەروان الورفلی فەرمانی ئیعدامی داعشیەکان بە بێ دادگایی دەدات.


نەتەوە یەکگرتوەکان سێ شەمە لە فەرماندەکانی جێش داوای کردبو الورفلی لە سەر کار لابەن و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دا بکرێت سەبارەت ئیعدامی بێ دادگایی لانی کەم دە نەفەر لە بەر ئەوەی کە مەترسی ئەوەهەیە دوبارە ئەو کارانە دوبارە بکاتەوە.


محمود الورفلی ۴۳ ساڵه و موخریجی یەکێک لە جامیعەکانی ئەرتەشی لیبیە.

ئەو لە ساڵی 2009پلەی سەروانی وەرگرت.

الورفلی یەکێک لە هێزە سەلەفیەکانە کە هاوپەیمانی جەنڕاڵ حەفتەرە.
گوتراوە ئەو یەکێک لە کەسە نزیکەکانی جەنراڵ حەفتەرە.


.............