بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.بنا: قه‌ته‌ر جارێكی دیكه تۆمه‌تی ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیكه‌و هاوكاریكردنی تیرۆری ره‌تكرده‌وه‌و به "بێ بنه‌ما" وه‌سفی كردن، ئه‌وه‌ش له‌یه‌كه‌م وه‌ڵامی ئاشكرای به‌یاننامه‌ی چوار وڵاته‌كه كه له‌قه‌یرانێكی دیبلۆماسیدان له‌گه‌ڵ ده‌وحه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه له‌و تۆمه‌ت و "پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه"، جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵوێستی ده‌وحه ئیدانه‌كردنی تیرۆره به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه.
سعودیه‌و میسر‌و ئیمارات و به‌حره‌ین رۆژی پێنج شه‌ممه رایانگه‌یاند، ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وحه‌وه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌و وڵاته به "گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه"و رێوشوێنی نوێ له‌به‌رانبه‌ری ده‌گرنه به‌ر.
سەرەتای مانگی رابردوو، سعودیەو ئیمارات و میسر‌و بەحرەین و ژمارەیەكی دیكەی وڵاتان پەیوەندیە دیپلۆماتییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچراندو سنورەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا داخست، تۆمەتباریان كرد بە "پشتیوانیكردن لەتیرۆر" و دۆستایەتی لەگەڵ ئێران.
ئەو چوار وڵاتە ده‌ڵێن، حكومەتی قەتەر هەموو هەوڵێكی دیپلۆماسی رەتكردووەتەوە، "ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە ئەوان بەردەوام دەبن لە تێكدانی ئەمن و سەقامگیری ناوچەكە".
ئه‌و وڵاتانه لیستێكی 13 خاڵیان ئاڕاسته‌ی قه‌ته‌ر كرد كه تێیدا داوای داخستنی بنكەی سەربازی توركیایان لەقەتەر كردبوو، هەروەها داوایان لەدەوحە كردبوو سەرجەم ئەو كەسانەیان رادەست بكات كە ئەو وڵاتانە تۆمەتی تیرۆریان خستووەتەپاڵ.