AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا کوردی
سێشەممە

٩ ئایار ٢٠١٧

٤:٣٣:١٢ د.ن
828796

مەترسی خنكانی سەدان كۆچبەر لەئاوی دەریای ناوەڕاستدا هەیە

شەپۆلی دەریا ژمارەیەك تەرمی گەیاندووەتە كەناراوەكانی لیبیا كە یەكێكیان كۆرپەیەكە.

بەووتەی ژمارەیەك رزگاربوو، مەترسی ئەوە هەیە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە زیاتر لە 200 كۆچبەر لەئاوی دەریای ناوەڕاستدا خنكابن، ئەوەش لەكاتێكدایە شەپۆلی دەریا ژمارەیەك تەرمی گەیاندووەتە كەناراوەكانی لیبیا كە یەكێكیان كۆرپەیەكە.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: پاسەوانانی كەناراوەكانی ئیتاڵیاو و لیبیا رایانگەیاندووە لە پیًنجشەممەی رابردوەوە نزیكەی 7 هەزار و 500 كەس لە نزیك كەناراوی لیبیا رزگاركراون.

بەشێك لە رزگاربووان كە رۆژی یەكشەممە گەیشتنە دوورگەی سەقەڵیە رایانگەیاندووە زیاتر لە 60 كەس خنكاون و تەرمی سێ كەسیش دوزراونەتەوە، ئاماژەشیان بەوەكردووە ئەو بەلمەی لەناویدا بوون لەكاتی بەرێكەوتنیدا بەرەو لیبیا 120 كەسی تیادا بووە.

هاوكات كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووكان بو كاروباری كۆچبەران رایگەیاندوە كە ژمارەی كوژراوەكان گەیشتووە 80 كەس بە پێی وتەی كۆچبەرە رزگاركراوەكان لە پۆتسالۆی ئیتاڵیا.

عومەر كوكو فەرماندەی پاسەوانی دەریا لە شاری زاویەی رۆژئاوا لەلیبیا رایگەیاند دوێنێ یەكشەممە حەوت كۆچبەریان ( شەش پیاووژنێكن) رزگاركردووە، بەووتەی رزگاربووانیش لەناو بەلەمێكدا بوون كە 170 كەسی هەڵگرتووە. كوكو ووتیشی " لەناو بێسەروشوێنەكاندا 30 ژن و تۆ منداڵ هەن".

بەپێی ئامارێكی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتوكان بو كاروباری كۆچبەران ، لەمساڵدا زیاتر لە 1150 كەس یان ونبوون یان خنكاون لە كاتی هەوڵدان بۆ گەیشت بە ئیتاڵیا لە باكوری ئەفریقیاوە