AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا 24 كوردی‌
دووشەممە

١٠ نیسان ٢٠١٧

٨:٥٧:٠١ ب.ن
823000

ميسر

بەهۆی تەقینەوەکەی شاری تەنتا زیاتر لە 20 کەس کوژران

بەهۆی تەقینەوەکەی شاری تەنتا زیاتر لە 20 کەس کوژران و، زیاتر لە 70 کەسی دیکەش برینداربوون.

تەقینەوەیەكی خوێناوی لەنێو كڵێسایەكی شاری تەنتای میسر روویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، بەهۆیەوە 21 كەس کوژراون و،  زیاتر لە 40 كەسی دیكەش برینداربوون.

تەقینەوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 9-4-2017) لە کڵێسای مار جرجس لە شاری تەنتا-ی باکووری قاهیرە روویدا.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا، تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە، بەڵام تەنیا بەهۆی یەک بۆمبی چێنراوەوە رووینەداوە، بەڵکو لەرێگەی چەند بۆمبێکی چێنراوەوە ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ کڵێسای مار جرجس قەرەباڵخ بووە، چونکە بۆنەیەکی ئایینی تێدا بەڕێوەچووە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی کوژراوان زیاتر بێت.
 
هێزە ئەمنییەکان شوێنی تەقینەوەکەیان گەمارۆداوە، بەپێی گوتەی گەواهیدەرانیش ئەوان ئێستا بەدوای تەرمی قوربانیانی دیکە و بۆمبی چێنراوی دیکەدا دەگەڕێن.

شاری تەنتا بەدووری نزیکەی 93 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری قاهیرە، تەقینەوەکەی ئەمڕۆش لەو شارە دوای تەنیا 10 رۆژ دێت لە تەقینەوەیەکی دیکە کە بنکەیەکی راهێنانی هێزە ئەمنییەکانی لەو شارە کردبووە ئامانج و، بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژرابوو و، 10ـی دیکەش بریندار ببوون.
تەقینەوەی دووەم لە میسر روویدا و، تێیدا کڵێسایەک لە شاری ئەسکەندەرییە کرایە ئامانج و 11 کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکە بریندار بوون.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 9-4-2017 تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەبەردەم کڵێسای مار مرقۆس لە شاری ئەسکەندەریە روویدا و، ژمارەیەک کەس کوژران و بریندار بوون..

ئەو تەقینەوەیە تەنیا چەند کاژێرێک دوای تەقینەوەیەکی دیکە دێت لە میسر، کە لە شاری تەنتا کڵێسای مار جرجس لە باکووری قاهیرەی پایتەختی میسرکرایە ئامانج.

بەهۆی تەقینەوەکەی شاری تەنتا زیاتر لە 20 کەس کوژران و، زیاتر لە 70 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەم تەقینەوانە لەکاتێکداین، ئەمڕۆ 9-4-2017 بەبۆنەی رۆژی دارخورما، کریستیانەکانی هەموو جیهان ئاهەنگ دەگێڕن.

رۆژی دارخورما لە رۆژژمێری کریستیانەکان رۆژی چوونی حەزرەتی عیسایە بۆ ئۆرشەلیم و، ئەو کاتە خەڵک بە گەڵای دارخورما پێشوازییان لێکردووە.