بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع.ابنا: زانایانی بەحرەینی بە بڵاو کردنەوەی بەیانیەیەک خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ پشتیوانی و پشگیری لە شێخ عیسی قاسم دەعوەت دەکەن لە ڕوژی نۆیەم تا چواردەیەمی مارس بەشداری لە ڕێپێوانەکە بکەن و بە ئامادە بونیان پشگیری خۆیان لە شێخ ڕابگەیەنن.
مەتنی بەیان نامەکەی زانایانی بەحرەینی بەم شێوەی لای خوارەوەیە :
بسم الله الرحمن الرحیم
(قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُمْ بِوَاحِدَةٍ أَنْ تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَى وَفُرَادَى)
ئەمە کەلامی خوایە کە دەڵێت: "ان تقوموا لله" لە پێناو خوا ڕابپەڕن.
ئەم ێایەتە کلیلی سەرکەوتنە کە خوای گەورە لە سەر زمانی پێغەمبەران ، ڕەسولان و ئەولیای ساڵحی خۆی بۆ هەموانی باس کردوە .
چاکسازی گەردون و بەندەکان بە بێ قیام و ڕاپەڕین بۆ خوا و بە بێ شەهادەت لە ڕێبازی خودا دا هیچ کات بە ئەنجام ناگەیەت .
ئەی داواکاران و لایەن گرانی حەق و عەدالەت ، عزەت و سەربەزی دین و وڵات و ئەی منداڵانی میلەتی ئازیزمان ، ئەمڕۆ ڕۆژی ئێوەیە و ڕۆژیێکی گەورەیە بۆ بە ئەنجام گەشتنی داواکاریەکانتانە. کەواتە لە ڕێی خوا ڕابپەڕێن کە دەکەونە بەر ڕەحمەتی خودا .
میلەتی ئیمان دار و متەوەکل بە خوای تەبارەک و تەعالی کە بە ڕاستی بە وەعدەکانی خوا ئیمانتان هەیە ، دەعوەت تان دەکەین کە لە ڕۆژی نۆیەمی مارسەوە ( پێنج شەمە ) تا ڕۆژ و شەوی چواردەیەمی مارس - ڕۆژی دادگایی وڵات و دین واتە دادگایی ئایەتواللە شێخ عیسی قاسم - بە ڕۆژانێکێ مێژوویی دروست بکەن ب بەژداری کردنتان لە ڕێپێوانێکی گەورە بە بانگی "ناگەڕێینەوە بۆ ماڵەکانمان " و " دیفاع تا ئەخیرم قەترەی خوێن " تاکوو پیکەوە ڕوناکیەک لە دیفاع لە دین و وڵات و عیزەت و سەربەزی و خۆڕاگری لە بەرامبەر زوڵم چەوساندنەوە ، دروست بکەین کە هەموو جیهان بیبینێت .
﴿ومن يخرج من بيته مهاجراً الى الله ورسوله ثم يدركه الموت فقد وقع أجره على الله﴾
زانایانی بەحرين
9 جمادى الآخرة ١٤٣٨هـ
8 مارس ٢٠١٧م
٨ ئازار ٢٠١٧ - ١٢:١٨
News ID: 816408

زانایانی بەحرەین لە بەیانیەیەک دا خەڵکی ئەوو وڵاتە دەعوەت دەکەن بۆ ڕێپێوانێکی گەورە لە ڕۆژی نۆیەمی تا چواردەیەمی مارس.