٢٢ شوبات ٢٠١٧ - ٠٨:٢٩
تکا لە ئایەتواللە سیستانی دەکرێت بۆ یەک خستنی دەنگی شێعە دوای موسڵ

نامەیەك ئاراستەی ئایەتواللە سەید عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعەیان بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم لایەنە شیعەكان دەكرێت

بە پیێ هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: چەند كەسایەتییەكی شیعە لەسەر ئاستی باڵا، نامەیەك ئاراستەی ئایەتواللە سەید عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعەیان بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم لایەنە شیعەكان دەكەن. 

ئەو كەسایەتیانەی شیعە لەنامەكەیاندا باسیان لە مەترسی نێوماڵی شیعە لەدوای شەڕی داعش كردووە ، بەتایبەتی هەڵوێستەكانی دۆناڵد ترەمپ لە بەرانبەر عێراق و ناوچەكە.
باسیان لەوەش كردووە، كە پێویستە ئایەتواللە سەید عەلی سیستانی رۆڵی كارا بگڕێت لە نزیك كردنەوەی لایەنە شیعەكان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ناكۆكیەكانی نێو ماڵی شیعە مەترسی لەسەر شیعە لە ئاییندە دروست نەكەن.