ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە مەقادشیۆی پایتەختی سۆماڵ ١٣ کەس کوژران کە ٧ کەسیان ڕۆژنامەنووس بوون.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: دوای تەقینەوەکە ڕادیۆی ئاندلس کە ڕادیۆی گروپی چەکداری ئیسلامی "الشباب" ە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتادا ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم هوتێل "دیح" دا تەقییوەتەوە و پاش کۆبوونەوەی پۆلیس و ڕۆژنامەنووسان ئۆتۆمبیلی دووەم تەقیووەتەوە، لە ئەنجامدا ١٣ کەس کوژراون کە ٧ کەسیان ڕۆژنامەنووس بوون.
ئەو هۆتێلەی کە تەقینەوەکەی لەنزیک ئەنجامدراوە شوێنی دانیشتنی چەند ئەندام پەرلەمانێک و بەرپرسانی سۆماڵ بووە.
گروپی چەکداری الشباب گروپێکی چەکداری سەر بە ئەلقاعیدەیە و بەڵێنیداوە کە حکومەتی سۆماڵ بڕوخێنێت.
گروپە چەکدارییەکە دوای دەرکردنیان لە مەقادیشیۆی پایتەخت لە ساڵی ٢٠١٢ دا تا ئێستا چەندین هێرشی بۆسەر هۆتێل و ریستۆرانتەکان لە پایتەخت ئەنجامداوە.
source : ابنا کوردی 24
چوارشەممە
٢٥ کانوونی دووەم ٢٠١٧
٧:٤٧:٤٦ د.ن
807267
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە مەقادشیۆی پایتەختی سۆماڵ ١٣ کەس کوژران کە ٧ کەسیان ڕۆژنامەنووس بوون.