سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، خوا لێ خۆشبوو ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی بە کەسایەتیەکی بێ وێنە لە دەورانی راپەڕین و شۆڕشی ئیسلامیدا زانی .
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: حەسەنی روحانی سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە رێوڕەسمی ماڵاوایی لە گەڵ تەرمی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی لە حسێنیەی جەماران لە تاران بە پەیامێنرانی گوت : بە درێژایی دەورانی بزاڤی ئیسلامیی تا سەرکەوتنی شۆڕشی ئیلامیی ، کاروباری بنەڕەتیی و زۆر ئەستەم لەسەر شانی ئەم کەسایەتیە گەورە و خەباتکارە بوو .
سەرۆک کۆمار گوتیشی : خوالێ خۆشبوو ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی لە هەموو قۆناخەکانی شۆڕش و لە سەردەمانی بنیاتنانەوەی وێرانیەکانی دوای شەڕی داسەپاو ، ئازایەتیی بێ وێنەی لە خوی نیشان دا و هەرگیز لە مەیدان نەچووە دەر و کێشە و گرفتەکان ، ئەو بەڕێزەی لە رێبازەکەی لانەدا .
روحانی جەختی کردەوە : خوالێ خوشبوو ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی تا دوایین کات و ساتەکانی ژیانی و تەمەنی پڕ خێروبێری خۆیشی یاوەری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بوو و ئاواتی گەورەی لەسەر دابوون بۆ سەربەرزیی و مەزنایەتی گەلی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : بۆ درێژەی رێگەی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی هەمووان بە تایبەتی لاوان دەبێ لەسەر گۆڕەپان بن تا شۆڕشی ئیسلامیی بگەیەنن بە خاڵی گونجاو ، ویست و داوای خەڵک و رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی .
لە هەمان کاتدا عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی دوشەممەی مەجلیسدا بە دەربڕینی داخ و پەژارە لە کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی گوتی : ناوی ئەو مەرحومە هاوڕێ بووە لە گەڵ ناوی شۆڕشی ئیسلامی و هەیە .
لاریجانی بە ئاماژە بەوەی کە ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی لە پوچەڵکردنەوەی پیلانی گروپە جیاجیاکانی دژی شۆڕش زۆر لێبڕاو بوو گوتی : دەوری بنەڕەتیی ئەو خوا لێخۆشبووە لە هیوادارڕاگرتنی گەلی ئێران و خەباتی دژی تاقمی ترۆریستیی مونافقین دیار بوو .
ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێران ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەی شوهەدای تاران کۆچی دوایی کرد .
..............
٩ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٥:٠٠
News ID: 803831

حەسەنی روحانی سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە رێوڕەسمی ماڵاوایی لە گەڵ تەرمی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی لە حسێنیەی جەماران لە تاران بە پەیامێنرانی گوت : بە درێژایی دەورانی بزاڤی ئیسلامیی تا سەرکەوتنی شۆڕشی ئیلامیی ، کاروباری بنەڕەتیی و زۆر ئەستەم لەسەر شانی ئەم کەسایەتیە گەورە و خەباتکارە بوو