AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا کوردی 24
دووشەممە

٩ کانوونی دووەم ٢٠١٧

٢:٥١:١٦ د.ن
803826

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکانی سێ هێزەکەی ئێران به بونەی کۆچی دوایی ئایەتوڵا هاشمی ڕەفسەنجانی

سەرۆکانی هەرسێ هێزەکەو ژمارێک کەسایەتی سیاسی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامگەلی جیاجیادا، بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵا هاشمی ڕەفسەنجان سەرەخۆشییان کرد.

سەرۆکانی هەرسێ هێزەکەو ژمارێک کەسایەتی سیاسی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامگەلی جیاجیادا، بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵا هاشمی ڕەفسەنجان سەرەخۆشییان کرد.


به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەپەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵا هاشمی ڕەفسەنجانی سەرەخۆشی کرد.

ڕۆحانی لەو پەیامەدا پێی داگرت؛ ئیسلام، سەرمایەیێکی پڕبایەخ، ئێران، ئەمیرێکی مەزن، شۆڕشی ئیسلامی ئاڵاهەڵگرێکی بوێر و نیزام، بەڕاوتەگبیرکارێکی دەگمەنی لەدەست دا.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانیش لەپەیامێکدا کۆچی دوایی ئایەتوڵا هاشمی ڕەفسەنجانی یاری دێرینی ئیمام و ڕێبەریی، سەرەخۆشی کرد.

لە پەیامی لاریجانیدا هاتووە؛ ئیدارەی دەزگەی یاسادانان، بەرپرسایەتییەکی مەزن لە ساڵانی شەڕ و بشێویدا بوو کە شێلگیرانە شانی وەبەرداو سەرکردایەتی مەیدانەکانی شەڕ لەژێر گوشاری سەربازی و بایکۆتی دوژمن لەو کارە پڕوکێنەرانە بوو کە تەنیا پاڵەوانێکی وەک هاشمی دەیتوانی ئەنجامی بدات.

سادق لاریجانی سەرۆکی دەزگەی دادەوانیی ئێرانیش لە پەیامێکدا، بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵا ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی سەرەخۆشی کردو بەڕێزیانی لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی پاش شۆڕش زانی.

ئایەتوڵا جەننەتی سەرۆکی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری، ئەندامانی شۆرای نیگابانی قانونی بنەڕەتی، سەرلەشکر محەممەد حوسێن باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، بەڕێزان محەممەد جەوادی زەریف و سەید محەممەد عەلەوی، وەزیرانی دەرەوەو ئیتلاعات و عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیش لە پەیامی جیاجیادا، کۆچی دوایی یاری لەمێژینەی بناغەدانەری شۆڕشی ئیسلامی-ئیمام خومەینی(ڕە)- و ڕێبەری باڵای شۆڕش-حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی-یان لە بەڕێزیان، خەڵکی ئێران و خێزانی خوالێخۆشبوو سەرەخۆشی کرد.