پەیامی سەرەخۆشیی رێبەری باڵای شۆڕش بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی
بە پێی راپۆرتی هه وال دری اهل بیت ابنا: ماڵپەڕی راگەیاندنی نوسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ، دەقی پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بەم جۆرەیە :
بسم اللە الرحمن الرحیم
انا للە وانا الیە راجعون
بە داخ و کەسەرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کتوپڕی هاوڕێی دێرین و هاوسەنگەر و هاوشانی دەورانی خەباتی بزاڤی ئیسلامیی و هاوکاری نزیکی ساڵانی بەردەوام لە چاخی کۆماری ئیسلامی جەنابی حوجەتولئیسلام وەلموسلمین بەڕێز حاجی شێخ ئەکبەڕی هاشنی رەفسەنجانیم پێگەیشت .
نەبوونی هاوسەنگەر و هاوشانێک کە پێشینەی هاریکاری و دەسپێکی هاودڵی و هاریکاری لە گەڵ ئەودا دەگەڕێتەوە بۆ پەنجاو نۆ ساڵی رەبەق ، سەخت و دڵتەزێنە .
چەندە دژواری و تەنگانە کە لەو دەیان ساڵەدا بەسەر ئێمە هات و چەندە هاوبیریی و هاودڵی کە لە قۆناخە جیاجیاکاندا ئێمەی پەلکێش کرد بەرەو رێگایەکی هاوبەش بەرەو هەوڵی هاوبەش و تەحەمول و قەبوڵ کردنی مەترسی.
زیرەکیی زۆر و گەرموگوڕیی کەم وێنەی ئەو لەو ساڵانەدا ، پاڵپشتێکی دڵنیا بوو بۆ هەمووی ئەو کەسانەی کە لە گەڵ ئەودا هاوکار بوون بە تایبەتی بۆ من .
ناکۆکیی بۆچوون و ئیجتهادی جیاواز لە چەند قۆناخێکی ئەو دەورانە دوور و درێژانەداهەرگیز نەیتوانی پەیوەندی هاوڕێیەتی ئێمە بە تەواوی بپچڕێنێ کە سەرەتاکەی دەگەڕایەوە بۆ بەینولحەرەمەینی کەربەلای پیرۆز ووەسوەسەی ئەو خەنناسانەی کە لە ساڵانی رابردوودا بە توندی و شێلگیرانە بە دوای قۆستنەوەی جیاوازیە نەزەریەکانەوە بوون ، نەیتوانی زەبر بوەشێنێ لە خۆشەویستیی شەخسیی قوڵی ئەو لە حاند ئەم حەقیرە .
ئەو نمونەی کەم وێنە لە نەوەی یەکەمی خەباتکارانی دژی نیزامی ستەمکاری پاشایەتی و لە رەنج کێشاوانی ئەم ڕێگا پڕ لە مەترسی و شانازیە بوو . ساڵانێک بەندکران و بەرگەگرتنی ئەشکەنجە و ئازارەکانی ساواک و خۆڕاگریی لە بەرامبەر هەمووی ئەوانەدا و ئینجا بەرپرسایەتی گرنگ بۆ بەرگریی پیرۆز و سەرۆکایەتی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی و ئەنجوومەنی خوبرەکان و هیتر ، لاپەڕەی درەوشاوەی ژیانی پڕ هەوراز و نشێوی ئەم خەباتکارە دێرینە بوون .
بە نەبوونی هاشمی ، من کەسێکی دیکە شک نابەم کە ئەزموونێکی هاوبەش و ئاوا درێژخایەنم لە گەڵ ئەودا هەبێ لە هەوراز و نشێوەکانی ئەم دەورانە مێژووسازەدا .
ئێستا ئەم خەباتکارە بە ساڵاچووە لە مەحزەری موحاسیبەی ئیلاهی دا بە دۆسیەیەکی تژی لە هەوڵ و چالاکیی جۆراجۆڕ هەڵکەوتووە ، و ئەوە چارەنووسی هەمووی ئێمە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .
لە ناخی دڵەوە لێبوردەیی و رەحمەت و عەفووی ئیلاهیی بۆ ئەو داوا دەکەم و عەرزی سەرەخۆشیم هەیە لە هاوسەری بەڕێزی و مناڵەکانی و براکانی و بەجێماوانی دیکەی .
کوتایی په یامی 268
٩ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٤:٤٤
News ID: 803824

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە پەیامێکدا کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی سەرەخۆشیی کرد