عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی پێشووتری كۆماری ئیسلامیی ئێران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دیاریكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئێران له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) : ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه له نه‌خۆشخانه‌ی شوهه‌دای ته‌جریش له تارانی پایته‌خت له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كردوه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی شای ئێران‌دا حه‌وت جار زیندانی كراوه‌و دوای شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ماوه‌ی نۆ ساڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه‌و بۆ ماوه‌ی دوو خولیش سه‌رۆك كۆماری ئێران بووه له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیشیدا یه‌كێك بووه له لایه‌نگرانی نزیكبونه‌وه‌ی ئێران له خۆرئاوا.
ژیاننامه‌ی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی
ساڵی 1934 له گوندی به‌هرمانی ڕه‌فسه‌نجان له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایك بوه
له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا چوه‌ته قوم و خوێندنی ئایینیی له‌و شاره ده‌ستپێكردوه
ساڵانی 1975 تا 1977 به‌هۆی چالاكیی سیاسییه‌وه زیندانی كراوه
ساڵانی 1980 بۆ 1989 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بوه
ساڵی 1988 له‌لایه‌ن خومه‌ینییه‌وه پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی پێسپێرراوه
یه‌كێك بوه له‌وانه‌ی گوشاری كردوه بۆ په‌سه‌ندكرنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كۆتاییهێنانی به جه‌نگی عێراق - ئێران
ساڵانی 1989 بۆ 1997 بۆ دوو خول سه‌رۆك كۆماری ئێران بوه.









