لیبیا؛ فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی ئەفریقا بەرەو ماڵتا ڕفێنرا
فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی ئەفریقا لە گەشتێكی ناوخۆییدا لە لیبیا، بە 118 سەرنشینەوە لەلایەن دوو كەسەوە بەرەو ماڵتا ڕفێنراو لە فڕۆكەخانەی ئەو وڵاتە نیشتەوە.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ئەمڕۆ دوو كەس فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی ئەفریقایان ڕفاندوە، كە سەر بە حكومەتی لیبیایەو لە كاتێكدا گەشتی ناوخۆیی كردوە، لەلایەن ڕفێنەرەكانەوە ئاراستەكەی گۆڕدراوە بەرەو ماڵتا.
ماڵپەڕی تایمز ئۆف ماڵتا بڵاوی كردۆتەوە، فڕۆكەكە لە جۆری ئەیرباس 320ەو بێجگە لە تاقمی فڕۆكەوانییەكە، كە لە 7 كەس پێكدێن، 82 پیاوو 28 ژنو منداڵێكیش سەرنشینی فڕۆكەكە بوونو لە فڕۆكەخانەی ماڵتا نیشتۆتەوە، لە ناو سەرنشینەكاندا پەرلەمانتاری لیبیش هەیە.
سەرچاوە ئاگادارەكان باسیان لەوە كردوە، ڕفێنەرەكان سەرنشینەكانی فڕۆكەكەیان بەبارمتە گرتوەو هەڕەشەی تەقاندنەوەی دەكەن، هێزە ئەمنییەكانی ماڵتاش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ڕوونیش كراوەتەوە، ڕفێنەرەكان خەڵكی لیبیانو لایەنگری هێزەكانی دژ بە دەسەڵاتی ئێستای لیبیانو داوا دەكەن، سوپای لیبیا ڕێگە بۆ ژمارەیەك چەكدار بكاتەوە، كە لەلایەن هێزەكانی سەر بە دەوڵەتەوە لە خاكی لیبیادا گەمارۆ دراون، هاوكات داواش دەكەن، لە یەكێك لە وڵاتانی ئەوروپا مافی پەنابەرییان پێ بدرێت.
٢٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٥٠
News ID: 800244

فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی ئەفریقا لە گەشتێكی ناوخۆییدا لە لیبیا، بە 118 سەرنشینەوە لەلایەن دوو كەسەوە بەرەو ماڵتا ڕفێنراو لە فڕۆكەخانەی ئەو وڵاتە نیشتەوە.