عێراق؛ ئایه الله موده‌ڕسی هۆشداری ده‌داته حكومه‌تی به‌غداد
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ئایه الله موده‌ڕسی له عێراق، هۆشداری ده‌داته حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتداران‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر چاكسازی ڕیشه‌یی نه‌كرێت، ئه‌وا چاوه‌ڕوانی شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی ناڕه‌زایی بكه‌ن.
ئایه الله محه‌مه‌د ته‌قی موده‌ڕسی یه‌كێك له مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كانی شیعه له عێراق، داوای له حكومه‌تی به‌غداد‌و به‌رپرسان كرد، به‌زووترین كات چاكسازی بكه‌ن‌و سزای گه‌نده‌ڵكاران بده‌ن‌و خزمه‌تگوزاریی پێویست پێشكه‌ش به هاوڵاتییان بكه‌ن.
ئایه الله موده‌ڕسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریی داوه له‌وه‌ی، جه‌ماوه‌ر ماوه‌ی دوو ساڵه داوای چاكسازی ده‌كات‌و تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆ نه‌نراوه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی تووڕه‌بوونی خه‌ڵك.
وتویه‌تی: ئارامگرتنی هاوڵاتییان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت‌و ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی به‌په‌له نه‌نرێت بۆ چاكسازیی‌و گێڕانه‌وه‌ی مافی خه‌ڵك، ئه‌وا خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایییه‌كان به‌رفراوانتر ده‌بن‌و پێویسته به‌رپرسان خۆیان به شه‌پۆلێك خۆپیشاندانی گه‌وره ئاماده بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه خۆپیشاندان له به‌غداد‌و ناوچه‌كانی تری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ چاكسازیی سزادانی گه‌نده‌ڵكاران.
١٠ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢١:١٣
News ID: 797376

ئایه الله موده‌ڕسی له عێراق، هۆشداری ده‌داته حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتداران‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر چاكسازی ڕیشه‌یی نه‌كرێت، ئه‌وا چاوه‌ڕوانی شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی ناڕه‌زایی بكه‌ن.