AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا 24 كردی‌
چوارشەممە

٣٠ تشرینی دووەم ٢٠١٦

٨:٢٦:٠٩ د.ن
795274

بەيانيەی کۆگای جيهاني ئەهلوبەیت ع سەبارەت بە هێرشی تیرۆرستی داعش بۆ مزگە وتی باقرالعلوم لە کابوڵ

کۆگای نێودەوڵەتی ئەهلی بەیت ئەم کردەوە دوزمنانە و ترسۆکانە بە کاری گروپە تندڕەوەکان دەزانیت


بەيانيەی کۆگای جيهاني ئەهلوبەیت ع سەبارەت بە هێرشی تیرۆرستی داعش بۆ مزگە وتی باقرالعلوم لە کابوڵ

بەيانيەی کۆگای جيهاني ئەهلوبەیت لە بارەی هێرشی تیرۆرستی داعش بۆ مزگە وتی باقرالعلوم لە کابوڵ

جارێکی تر هەندێک لەخەڵکی موسوڵمانی وڵاتی ئەفغانستان بۆ بەڕێ کردنی تەعزیەی چلەی ئیمام حوسەین لە مزگەوتێک کۆبونەوە و بە دەستی ڕەزل ترین خەڵکی زەمانەکێشران بە خاک و خۆین دا

لەوەچیت خەڵکیک کە بیانەویت ناو و بیرەوەری ئیمام حوسەین  بەزیندویی ڕاگرن چارەنوسیان وایە کە ستەمی یەزیدیە کانی زەمانەی خویان ببیننو لە بەرامبەریدا بوستنو سەریان بۆ دانەنەوێنن

کوشتنی تاکەکان بە هۆی بڕوا بە ئاینیکەوە بە جەنایەتی جەنگی (جینۆساید) دادەنرێت و دەبێت ئەنجام دەرانی لە ڕێی دەسڵات داران و حاکمانی نێو دەوڵەتی بەدواداچونی بۆبکریت و پاداشتی خویان وەرگرن

کۆگای نێودەوڵەتی ئەهلی بەیت ئەم کردەوە دوزمنانە و ترسۆکانە  بە کاری گروپە توندڕەوەکان دەزانیت و بە قورسی ڕەتی دەکاتەوە و لە دە وڵەتی ئیسلامی ئەفغانستان و لێپرسراوانی ئەو وڵاتە داواکارە کە ئەنجام دەرانی ئە م کردەوە  دورلە مرۆڤایەتیە و نائیسلامیانە پەیدا بکات وبیان گە یە نێت بە سزای کردەوە کانیان و بتوانن ئاسایشی خەڵک و بە تایبەتی جیگە ئیسلامیەکان بە شێوە یەکی باش بپارێزن

زیانی برایانەی برا شیعە و سوننە کان لە ئە فغانستان هەمو کاتێک نمونە بووە و دڕکی چاوی دوزمنانی ئیسلام بوە و کەسانیک کە نەیانویستوە ئەم برایەتیە هەبیت

بە بێ گومان برا شێعە و سوننە کان هەر وەک جاران برایە تیەکەیان  بە هێزتر دە کە ن

کوگای جیهانی ئةهلي بيەیت بو شەهیدانی ئەم ڕوداوە بەرزترین پلە لای خودای گەورە وبو زامارەکانی تەندروستی تەواو و بۆ ساحیب تەعزیکان و خانەوادەکانیان سەبر داواکارە