ئایەتوڵا محەممەد ئیمامی کاشانی لە پە ند وتارەکانی ئەمڕۆی نوێژی هەینیی تاران، وێڕای ڕێزگرتن لە حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز لەئێران، وتی: ئەو ئاسایشە نموونەی ئەمڕۆ بەسەر ئێراندا زاڵە، بەهۆی هەوڵ و کۆششی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی یە کە لەپاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێڕان و بەها ئیسلامییەکان تائێستا کردەوەیەکی شیاویان بووە.
ئایەتوڵا ئیمامی کاشانی بەئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ، جیهانی ئیسلامی گرفتاری پیلانگێڕیی هەندێ وڵاتی ڕۆژوایی و عەرەبی لایەنگری گرووپە ڕەشەکوژ و تەکفیرییەکان لەوان عەرەبستانی سەعوودی بووە، وتی: گەلانی موسڵمان نابێ پێملی ئەو پیلانگێڕییانە بن و دەبێ بەگوێرەی بنەما فیقهی و شەرعییەکان لەوبارەوە چارەئەندێشی بکەن.
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران ڕوو لەگشت وڵاتانی ئیسلامی و عەرەب وشداریی دا؛ عەرەبستانی سەعوودی بەداکۆکی لە گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان هەوڵ دەدات ، ئامانج و داواکارییە ناڕەواکانی رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکا لەناوچەدا مسۆگەر بکات.
ئایەتوڵا ئیمامی کاشانی، وەلایەتی فەقیهی بەمایەی هیوای کۆمەڵگای ئیسلامی زانی و وتی: وەلایەتی فەقیهە، جگە لە هۆوهەگەرە زانستییەکان، لەباری کۆمەڵایەتیشەوە هیوابەخشە.
ئیمام جومعەی کاتیی تاران هیوای خواست؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران و گشت وڵاتانی ئیسلامی لەئاسایش و هێمنی تەواو دان و بە هێز و شکۆی هەرچی زیاتر لەچوارچێوەی گەشەو پێشکەوتن لەگشت بوارەکاندا هەنگاو هەڵدەگرن.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٩:٤٣
News ID: 782514

پە ندبێژی نوێژی هەینیی تاران وێڕای ڕێزگرتن لە ئازایەتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاخی بەرەڤانیی پیرۆزدا، پێی داگرت؛ هێزە چەکدارەکان هەروا لەچوارچێوەی پاسەوانی لە بەها ئیسلامییەکان و ئاسایشی کۆمەڵگادا هەنگاو دەنێن.