به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی موحاکمەی شیخ عیسا قاسم،بە بێ ئامادە بوونی ئەو و بە سەرۆکایەتی عەبدوڵا ئەلئەشرەف بەڕێوە چوو .
کۆبوونەوەی یەکەمی موحاکمەی شێخ عیسا قاسم بەتاوانی "پارە گڵدانەوە" ٢٧ ژوئیەی ڕابردوو بێ ئامادەبوونی ئەو بەڕێوە چوو و دوای چەند خولەک خرایە ئەمرۆ ،یەکشەممە. کاربەدەستانی بەحرەین ، شیخ عیسا قاسم یان بە کۆکردنەوەی پارە بەبێ ئیزننامە وهەروەها پارەگڵدانەوە تۆمەتبار کردووە .
ڕەژیمی ئالی خەلیفە لەمدواییە مافی شارومەندی شیخ "عیسا قاسم" ، زانای پایەبەرزی شیعەی بەحرەینی هەڵوەشاندەوە کە بەرەو ڕووی کاردانەوەی تووندی خەڵک ، پارتەکان و زانایانی بەحرەینی و مەحکووم کردنەکانی ناوچەیی و واوە ناوچەیی بۆتەوە .
هەر وەها شیخ حسێن ئەلدیهی ، جێگری کۆمەڵەی ئیسلامی ویفاقی نیشتمانی بەحرەین ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک ، ڕایگەیاند هەرکەسێک شکی هەیە لە ڕەسەنایەتی شیخ " عیسا قاسم" " کۆپرسی " بەڕێوە ببات تا ڕەسەنایەتی خەڵکی بەحرەین و بژاردەکانی نیشتمانی ئەو و هەروەها ڕەسەنایەتی شیخ عیسا قاسم بۆ ئەو ڕوون بێتەوە .
جێگری کۆمەڵەی ئیسلامی ئەلویفاقی نیشتمانی بەحرەین لە بەیاننامەی خۆی دا ڕایگەیاند داواو ویستەکانی خەڵک ناگۆڕدرێت و پاشەکشە ناکەن .....
کۆتایی کورتە نامە/310