AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا
پێنجشەممە

٣٠ حوزەیران ٢٠١٦

٤:٠٠:٤٨ د.ن
763315

بەیانیەی مەجمەعی جیهانی ئەهلوبەیت ع بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودسەوە

ڕۆژی قودس " ئەمساڵ لە کاتێک دا تێ دەپەڕێت کە جیهانی ئیسلام توشی هەندێک مشکیلە و موسیبەتی نوێ لە لایەن موستەکبرینی جیهان بوە ؛

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لەم چەند ڕۆژە دا کە باقی ماوەتەوە بۆ ئەخیرەم جومعەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان کە بە ناوی ڕۆژی جیهانی قودسەوە ناو نراوە مەجمەعی جیهانی ئەهلو بەیت ع بەیانیەیەک خەتاب بە موسوڵمانانی جیهان دەردەکات و ئەوان دەعوەت دەکات بە زیندو کردنەوە و بە ڕێز دانانی ئەم ڕوژە گەورە .

مەجمەع لە ئەم بەیانیەیە دا ڕۆژی قودس بە یەکێک لە داهێنانەکانی ئیمام خومەینی ( رە ) دەزانێت کە پەیکەرەیەک بۆ یەکگرتویی و هاودڵی موسوڵمانان و ئازادگانی جیهانە .

مەتنی تەوای ئەم بە یانیەیە بەم شێوەی لای خوارەوەیە :

بسم الله الرحمن الرحيم
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

«لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا...» (سوره مائده/ آيه 82(

ڕۆژی جیهانی قودس ، بە یەکێک لە ئاڵاکانی یەکگرتویی و هاودڵی موسوڵمانان و ئازادگانی جیهان دەزانێت و هاواری ئازادی خوازی میلەتی مەزڵومی فەلەستین و رق و کینەی هەموان بەرامبەر بە ئیستکباری جیهانی ، بیرۆکە و داهێنانی پایە ڕێژی جمهوری ئیسلامی ئێران و زیندو کەرەوەی ئیسلامی موحەمەدی لەم سەدەیە دا کە ناو نانی ئەخیرەم جومعەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە ناوی ڕۆژی جیهانی قودس ، تەنها تایبەت بە موسوڵمانان و جیهانی ئیسلام نییە بەڵکوو هەموو ویژدانە بە خەبەرەکان بە هەر دین و ئایینێک لە هەر کویی  ئەم جیهانە گەورە بن وەری دەگرن ولە پشتیوانی میلەتی مەزڵومی فەڵەستین و قودسی شەریف تەب و تابیان هەیە ،کەواتە ئەمڕۆ یەکگرتویی هەموو موسوڵمانان بە دەور بابەتی قودس کە گرنگ ترین مەسەلەی جیهانی ئیسلامە و خۆر ئاوا هەوڵ دەدات لە باتی ئەم یەگرتوییە مشکیلە و دوبەرەکی بخاتە نێو موسوڵمانان کەوایە هۆشیاری لە ئەو ها مەیدانێک دا و دوری لە دوبەرەکی و تەفرەقە گرنگترین داخوازی ئەمڕۆی ئومەتی ئیسلامیە . 

پیامی ئیمام خومەینی ( قدس سرە ) بۆ موسوڵمانانی جیهان لە ڕەمەزانی 1399هجری قمری ، پێش هەموو شتێک ئیعلامی جیهانی ئەم ڕاستیە دەرکەوتوە کە دەستی غاسب و دستدرێژەکان کورت دەبێتەوە و بە خەبەر بونەوە و یەکگرتویی موسوڵمانان لە سەر باسی فەڵەستین سەرکەوتنی ئەوان بە سەر ئەهلی کوفر دەبێت.
" وَلَن يَجْعَلَ اللَّـهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا".

لەسەر ئەم ئەساسە شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەموو حساباتی موستەکبران بە بنەمای چەپاول و دزینی مەنبەعەکان و دەست بە سەر گرتنی جوگرافیای موسوڵمانان کە بەنی ئیسرائیل خەونی داگیر کردنی نیل تا فورات دەبینێت ئەو خەونەی خراپ کردوە و خراپ دەکات .

زیاتر لە چەندین ساڵە خوێن خۆرانی ڕژێمی درۆینەی سەهیۆنیزم لە یەکێک لە گرنگ ترین شوێنەکانی جیهانی ئیسلام هێلانەیان کردوە ، قودس کە ڕۆژێک لە ڕۆژان قیبلەی هەموو بەندە کانی خودا بوو ئێستا  بە نەخشە شومەکانی مەکارانی جیهان بوتە بنکەی زوڵم و ستەمی سەهێونزم . کوشتنی ژن و منداڵانە بێ تاوان و بێ پەناکان و بە خاک و خوێن کێشانی خەڵکی مەزڵوم و بێ دیفاعی فەڵەستین ، داخێکی نەنگ و بێ ئابڕویە کە تا قیامەت بە تەوێڵی  ئەم جەنایەت کارانە دەمێنێتەوە .

" ڕۆژی قودس " ئەمساڵ لە کاتێک دا تێ دەپەڕێت کە جیهانی ئیسلام ڕوبەڕوی چەندەها مشکیلە و موسیبەتی نوێ لە لایەن موستەکبرینی جیهانی بوەتەوە ؛ داگیر کەرانی فەڵەستین بە داگیر کردنی زەوی و زاری ئەم وڵاتە موقەدەسە جەخت دەکەنەوە و لە جەنایاتی خۆیان بەرامبەر خەڵکی مەزڵومی ئەم وڵاتە و ڕوخاندنی مزگەوتی الاقصی هیچ دەرێخیەک ناکەن ؛ تیرۆرستە تەکفیریەکان خەریکی کوشتنی ئومەتی ئیسلامین لە عێراق ، سوریا ، یەمەن ، بەحرەین و پاکستان و تەنانەت تەقینەوە خۆکوژیەکان گەشتوەتە ناوچە ئەمنەکانی جیهان وەکو تورکیا و ئەوروپا .

خەڵکی یەمەن ئیستا کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان داین ، بە هوی ئەوەی کە هەموو کات لە ئیسرائیل و سەهیونیزم برائەت دەکەن و هاوار دەکەن " اللە اکبر ؛ الموت لامریکا ؛ الموت لاسرائیل ؛ العنە علی یهود ؛ و النصرللٳسلام ؛ لە ژێر ئاگری میحوەری عبری - عەربی دان .

ڕژێمی ئالی خەلیفە دوای ئەوەی کە چندێک لەمەوپێش " کۆمەڵی ئیسلامی الوفاق " کە گەورەترین حیزبی وڵات بو بنکەکانیانی داخست و لە ناوی بردن ؛ ئەمڕۆ بە تەکەبورێکی فیرعەونیەوە ، ناسنامەی " ئایەتواللە حاج شیخ عیسی احمد قاسم " کە یەکێک لە مەفاخری میلەتی بەحرەینە ، لێێ دەسێنیتەوە و بە تەمایە لە وڵات دەری بکات .

ئەمە لەکاتێک دایە کە ئێستا ڕژێمی بێ ڕەحم و سفاکی ئال سعود کە لە هەموو ئەو جەنایەتانەی سەرەوەی لە وڵاتانی ئیسلامی دەستی پڕ ڕەنگی هەیە و مودیری هەموویانە ، بە گرتنی چەندین بەهانەی بێ مانا و مناڵانە ڕێگری لە بەڕێوە چونی ڕێوڕەسمی حەجی موسوڵمانانی ئێرانە و ئەمە بە پێچەوانەی دەستورەکانی ئیسلامە بە هۆی سد عن سبیل اللە .

مەجمەعی جیهانی ئەهلوبەیت ع لە ئاستانەی ڕۆژی جیهانی قودس ، لە کاتێک دا کە جیهان شایەتی بە ئاگا هاتنەوەی موسوڵمانانی ئازادە بە ئلهام وەرگرتن لە شۆڕشی مەزنی ئیسلامی ئێرانە ئەم دور ئەندیشیەی ڕەئیسی گەورەی شۆڕش کە بو هەموان ئاشکرا و ڕونە و لە زانایانی ئیعلام ،شەخسیەتە حەقیقی و حقوقیەکان ، بنکەکان و مەجامعی مەسئٶل لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی ،بنکە نێودەولەتیە کان و مافی مرۆڤ و نەفەر بە نەفەری ئومەتی ئیسلامی داوا دەکەین کە بۆ جواب دانەوەی بە هاواری مەزڵومانەی هەزاران منداڵ و ژن و مێرد چەوساوە و ئاوارەی فەڵەستینی بەڵکوو تەنانەت خەڵکی موسوڵمانی و مەزڵومی یەمەن ، بەحرەین عێراق ، سوریا ، پاکستان و ... هەڵسنەوە .

هەروەها مەجمەع لە هەموو ئەندامانی مەجمەعی عمومی و ئەو کەسانەی پەیوەندیان پێیانەوە هەیە داوا دەکات کە هەر وەکوو ساڵەکانی پێشوو و وەکوو هەمیشە ، بە ندای ڕەهبەری شۆڕشی ئیسلامی ئایەتواللە عوزما ئیمام خامنەیی ( دام ضله العالی ) لبیک بڵێن و بە بەڕێوە چونی ڕێوڕەسم و ڕێ پێوانی ڕۆژی قودس ، جەنایاتی بێ شەرمانەی دوژمنان بەرامبەر بە موسوڵمانانی جیهان بە توندی مەحکوم بکەن .

بە بێ شەک ، توڕەیی ئومەتی ئیسلام و بانگەکانی " مردن بۆ ئیسرائیل " ئەوان لە بەرامبەر جەنایەت کاران و غاسبا ، لەکۆتایی دا دەبێتە هۆی ئازادی قودسی ئازیز و دەرباز بونی مەزڵومان لە هەموو شوێنەکانی جیهان .

و َسَيَعلَمُ الَّذينَ ظَلَموا اَىَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُون

مەجمەعی جیهانی ئەهلوبەیت ع

9 /4/ 1395 ـ
23 رمضان المبارك 1437 قمری

. . . . . . . . . . . . . . .