AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١ نیسان ٢٠٢٤

٢:٣٨:٣٠ د.ن
1448243

بەغدا پاسپۆرتی سەرکردەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی هەڵوەشاندەوە/ دەرکردنی دژبەرانی ئێران لە عێراق

هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی تاران و بەغدا، حکومەتی عێراق پاسپۆرتی عێراقی ژمارەیەک سەرکردە و ئەندامانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)ی هەڵوەشاندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا کە کۆپییەکی خراوەتە بەردەستی میدیاکان، جەخت لەوە کراوەتەوە: پێویستە ئەو کەسانە لە هەر شوێنێکی عێراق ببینرێن، دەستبەجێ دەستگیر بکرێن و ڕادەستی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکرێنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند؛ پاسپۆرتی عێراقی ئەم کەسانەی خوارەوە هەڵوەشاوەتەوە.
_ محەممەد نەزیف ئیبراهیم لەتیفوڵڵا (نەزیف قادری)
_مستەفا محەممەد ئەمین (مستەفا هیجری)
شەهریار ئیسماعیل ئیبراهیم
_ ناهید مێهران حسامەدین
کاوە ڕۆستەم فەتاح (کاوە بەهرامی)
_ دارا خاڵس ئەحمەد (دارا ناتق) .
تاهیر خالید عەلی (تاهیر مەحمودی)
پێشتریش حکومەتی عێراق لە ١٦ی مانگی ٢ی ٢٠٢٤ پاسپۆرتی عێراقی مستەفا هیجری، سەرۆکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی هەڵوەشاندبووەوە، بۆ جاری دووەم ناوی مستەفا هیجری، لەم ئاگادارییەدا دووبارەکرایەوە.