AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٤ شوبات ٢٠٢٤

٦:٥١:٤٩ د.ن
1435208

هێرشی سەربازی دووبارەی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن

کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین چەند خولەک پێش ئێستا لە دەستدرێژی سەربازی دووبارەی هاوپەیمانی ئەمریکی-بریتانیایی بۆ سەر سەنعای پێتەختی یەمەن و ناوچەگەلێک لە ڕۆژاوای یەمەن هەواڵی دا.

 کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین لە هێرشی شەوانەی هاوپەیمانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر ناوچەگەلێک لە باکووری ڕۆژهەڵات و باشووری سەنعا هەواڵیان دا.

هەواڵنێری کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین لە ئەو بارەوە ڕاپۆرتی دا کە لە درێژەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و بریتانیا لە بەرەبەیاناندا، ناوچەی مقبنە، حەیفان هەڵکەوتوو لەڕۆژاوا و باشووری پارێزگای تەعز 11 جار لە کرایە ئامانج.

هەروەها کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکاوە پاگەندەی کرد کە هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا و بریتانیا لە 30 جاردا 10 شوێن لە خاکی یەمەنی کردووەتە ئامانج.

ئەندامی باڵای ئەنساروڵڵا: ئێمەش هێرش دەکەین

لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن، عەلی ئەلقحوم، ئەندامی باڵای ئەنساروڵڵای یەمەن لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەوە شەڕێکی ئاشكرایە و هێرشبەران ئەبێ چاوەڕوانی هێرش و کاردانەوەکانی یەمەن ببن.

342/