٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٦
بنکەی سەربازی ئەمریکا لە شەدادێ بۆردومان کرا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، هاوەنێکی سەرچاوە نادیارە، لە دەوروبەری بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شارۆچکەی شەدادی، گوندەواری حەسەکە، کەوتە خوارەوە.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، ئەو گولـلە هاوەنە لە چواردەووری گەڕەکی “تەوەسعییە” لە شەدادی کەوتووەتە خوارەوە، ئەوەش هەمان ئەو گەڕەکەیە، کە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێیە.

هێرشەکە هیچ بریندار و زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتۆتەوە.

342/