AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٥ ئاب ٢٠٢٣

٨:٠٢:١٩ د.ن
1387260

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی هێرشە تیرۆریستییەکەی شیرازی ئیدانە کرد

ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری شیرازی ئیدانە کرد.

حسێن ئیبراهیم تاها، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی جێگیر لە بەندەری جەدەی عەرەبستان، هێرشی تیرۆریستی لە شاری شیرزا کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئیدانە کرد.

ناوبراو لە ئەو کاردانەوەدا، هەوڵە تیرۆریستییەکانی بەگشتی ڕەت کردەوە و لەسەر دژایەتیی خۆی لەسەر ئاوەها کردوەیەک جەختی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو ڕێکخراوە ئاوەها کردەوەیەک بە هەر هۆکار و ئامانجێکەوە ئیدانە دەکات.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش ئەو هێرشە تیرۆریستییەیەی ئیدانە کردبوو.

342/