AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢ حوزەیران ٢٠٢٣

٩:١٧:٠١ د.ن
1370728

ڕابەری مەزنی شۆڕش: دەبێ بە شێوازگەلی داھێنەرانەو سەرنجڕاکێش یادەوەری و هەڵسوکەوت و خەباتی شەهیدان بگوازرێتەوە بۆ نەوەی لاو

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕێکخەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی شەهیدانی نەیشابور و سەبزەوار، جەختی کرد: یادەوەری، هەڵسوکەوت و خەباتی شەهیدان بە شێوازی داهێنەرانە و سەرنجڕاکێش بۆ نەوەی لاو بگوازرێتەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕێکخەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ یادی دوو هەزار و چل و چوار شەهیدی سەبزەوار، خۆراسانی ڕەزەوی (باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران) و هەروەها ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی ٢٤٩٨ شەهیدی نەیشابوورو کۆمەڵێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی ئەم دوو شارە،کە ڕۆژی سێشەممە (٣٠ی مای ٢٠٢٣) بەرپاکرابوو،زیندوو ڕاگرتنی یادی شەهیدانی بە جیهادێکی گەورە و ھاوتەریبی جیهادی زیندوو ڕاگرتنی ئەو خوێنە پیرۆزەی کە لە کەربەلا ڕژاوە،زانی و وتی: دەبێ بە هەوڵ و بەکارهێنانی هونەرو شێوازی داهێنەرانە و سەرنجڕاکێش ئیادەوەری و هەڵسوکەوت و خەباتی شەهیدان بگوازرێتەوە بۆ نەوەی لاو.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕێزگرتن لە ڕێکخەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی شەهیدان لە سەبزەوارو نەیشابوور، ئاماژەی بەوە کرد؛سوود و قازانجی دەسەڵاتە ئیستیکبارییەکان و مرۆڤە ناحەقی خوازان بە درێژایی مێژوو، سڕینەوەی یادو ناوی خەبات و ئازایەتیی شەهیدان بووەو ئەم بابەتە لە ئێستاش دا ھەر بەردەوامە. بۆیە زیندوو ڕاگرتنی یادی شەهید و کەسوکار و دۆستانی شەهیدان وەک شەهیدپەروەرو ئەوانەی کە بە هەموو ھەست و نەستیانەوە لە گۆڕەپانەکەدا بوون و پاڵپشتییان لێ کرد،  جیهادە و پێویستە قەدری بزانرێت.

لە کۆتاییدا حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بە پرۆسەی نووسینەوەی بیرەوەری سەبارەت بە ژیانی شەهیدان کردو جەختی لە پێویستیی بەهێزکردنی و بەکارھێنانی زەوقی هونەرمەندانە لە نووسینی بیرەوەرییەکاندا کردەوە.

342/