AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢ حوزەیران ٢٠٢٣

٩:١٦:٢٤ د.ن
1370727

ڕۆژی ڕابردوو یەکەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو

یەکەمین دیداری پارێزگارانی ناوچەسەر سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی ئێران لە شاری ورمێی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (باکوری ڕۆژئاوای ئێران) بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێرەکەمان لە شاری ورمێ، لەم دیدارەدا جگە لە «ئەحمەد وەحیدی» وەزیری ناوخۆی ئێران، «نەسروڵڵا ڕەشنۆدی»، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر، «محەمەد ڕزوانیفەڕ» بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پارێزگارەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان لە ئێرانەوە و پارێزگارەکانی هەولێر،دۆهوک و سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراقیش ئامادە بوون.

لەم دیدارەدا کە ئەمڕۆ هەینیش بەردەوام دەبێت، شاندە باڵاکانی ئێران، هەرێمی کوردستان، قایمقامی تایبەتی سۆران و قایمقامەکانی شارە سەرسنوورییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران ئامادەن.

فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئاسانکاری بۆ هاوردە و هەناردەکردنی کاڵاکان و هەروەها زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پعرە پێ دانی بازاڕە سنوورییەکان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە جۆراوجۆرەکان لەوانەش ئابوری و سیاسی و ڕۆشنبیری و وەرزشی لە ئامانجەکانی ئەم کۆبوونەوەیەن.

342/