بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، «محەمەد سادق موعتەمیدیان» ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ پارێزگارانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە نێو ئاپۆڕەی ڕۆژنامەنووسان دا، ڕایگەیاند :گرنگترین ئەولەوییەتی بەڕێوەبردنی ئەم کۆبوونەوەیە بەکارهێنانی توانای وڵاتانی دراوسێیە و وتیشی، بەنیازین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو پارێزگا سنوورییەکان پەرەپێ بدەین.
موعتەمیدیان جەختی لەوەش کردەوە کە: لەماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا شاهیدی پەرەسەندنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووری و کولتوورییەکانی نێوان خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژئاواو هەرێمی کوردستانی عێراق بووین.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە جەختکردنەوە لەسەر کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی پارێزگا هاوسنوورەکان، وتی: پەرەپێدانی بازاڕە سنوورییەکان، کارکردنی ٢٤ کاژێرەی سنوورەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسانکارییە گومرگییەکان و دانانی شەمەندەفەر بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکان لە گرنگترین ڕێککەوتنەکانی نێوان ھەردووک لا بوو لەم کۆبوونەوەیەدا.
موعتەمیدیان بە ئاماژەدان بە کارلێکی لایەنەکان سەبارەت بە جموجۆڵی زیارەتکاران لە ڕۆژانی ئەربەعینی حسەینی دا، وتیشی: بەپێی ڕێککەوتنەکە هەرێمی کوردستانی عێراق ئامادەی وەرگرتنی ھاتوچۆی ٥٠٠ هەزار کەسە لەم سنوورەوە.
342/