AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢ حوزەیران ٢٠٢٣

٩:١٥:١٥ د.ن
1370725

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران: هاوکاری ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەس نییە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە هاوکاریی ئابووریی باش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە، وتیشی: هاوکاریی ئابووری و بازرگانیی نێوان پارێزگاکانی هەردوو دیوی سنوور بەس نییە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەحید جەلال زادە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگاکانی هاوسنووری ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق ، وتیشی: پشکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بەتایبەتی پارێزگاکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستان، لە هەناردەکردنی خزمەتگوزاریی تەکنیکی و ئەندازیاریدا، زۆر بەربڵاو نییە.

«جەلال زادە» بە ئاماژە بەوەی کە پێشکەوتن و ئاسایشی عێراق و کوردستانی عێراق پێشکەوتن و ئاسایشی کۆماری ئیسلامییە، وتیشی: وەبەرهێنانە هاوبەشەکان دەتوانن زۆر کاریگەر بن لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و لەم ڕووەوە دەتوانین بە دامەزراندنی شارۆچکەی ھاوبەشی سنووری لە تەمەرچین هەنگاوێکی کاریگەر ھەڵبگرین.

جێگای ئاماژەیە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا «محەمەد سادق موعتەمیدیان» و «محەمەد تەیب سەحرایی»، پارێزگارەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرماشانی ئێران، جەختیان لە فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان پارێزگاکانی هاوسنوور لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە و گرنگییان بە بازاڕە سنوورییەکان وەک بنەمایەک بۆ هاوکاریی ئابووری و دوولایەنە دا.

342/