AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢ حوزەیران ٢٠٢٣

٩:١٤:١٥ د.ن
1370723

وەحیدی: پەیوەندیی نێوان خەڵکی عێراق و ئێران پەیوەندییەکی نەپچڕاوەیە

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق له باشترین ئاستیدایەو پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو نەتەوەیە پچڕانی بۆ نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەحمەد وەحیدی» وەزیری ناوخۆی ئێران، لەم دیدارەدا، پەیامی کۆبوونەوەی پارێزگارانی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراقی بە شکستی تاکتیکی دوژمنان لە دروستکردنی بۆشایی و کەلێنێک لە نێوان خەڵکی ئەم دوو وڵاتە زانی و وتی: دوژمنانمان، لەوانەش ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا، ئەم برایەتییەیان ناوێ و حەز بە هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق ناکەن، بەڵام ئەمڕۆ سەرەڕای خواستی ئەوانە، خەڵکی ئەم دوو وڵاتە پێکەوەن.

وەحیدی بە ئاماژەدان بەوەی کە لە بواری ئابووریدا تواناو بارستایی زۆر هەیە لە نێوان هەردوولادا، وتیشی: دەتوانین بە دراوی نیشتمانی ئاڵووێر بکەین و پەیوەندیی بانکی بە شێوەیەکی دروست دابمەزرێنین.

وەزیری ناوخۆی ئێران بە ئاماژە بە قاچاخی چەک لە ناوچەکەدا وتی: سنوورەکانی ئێران و عێراق سنووری دۆستایەتی و خۆشەویستین و پەیوەندییەکانمان واوەتر لە پەیوەندیی دراوسێتییە.

وەحیدی بە بەرز نرخاندنی پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕۆژانی ئەربەعیندا، وەبیری هێنایەوە: ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی خەڵکی ناوچەکە لە پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی حسێنی لە ساڵی ڕابردوودا زۆر جێی سەرنج بوو؛ ئەربەعین بەستێنێکی نوێی خولقاند بۆ ئەوەی بتوانین لە ئەربەعینی داهاتوودا لەم تواناییە گەورەیە کەڵک وەربگرین.

342/