«یاسر ئەلحوری» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن جەختی کردەوە: ئەگەر سعودیە لە دانوستانەکاندا سیاسەتی هەنگاوێک بەرەو پێشەوە و دوو هەنگاو بۆ دواوە بگرێتەبەر، ئەوا سەنعاش بە سەرنجدانی فراوانکردنی بەرھەمە سەربازییەکانی ناوخۆی وڵات و ئامادە بوونی یەمەن لە ڕووی جەنگاوەرییەوە لە هەموو ئاستەکاندا ،بەدیل و بژاردەکانی خۆی دێنێتە مەیدانەوە.
ئەلحوری وتیشی: عەرەبستان خەریکی خۆدزینەوەو هەوڵدانە بۆ دەستخستنی کات و زەمەنی زیاتر لە بارەی ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی لە بارەی دۆسیەی مرۆیی یەمەن و ئەگەر پابەندبوونێکی ڕوون و ئاشکرا نەبێت، دیارە عەرەبستان و ناوچەکەش بەهرەمەند نابن لە ئاسایش و سەقامگیری.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ئاماژەی بەوەش دا: مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییەکانی دەستدرێژی بۆ سەر گەلی یەمەن و لێکۆڵینەوە لەم باەیەوە زۆر گرینگتر لە پێدانی قەرەبوو یان ئاوەدانکردنەوەیە، چونکو هەموو لایەنە ئەخلاقی و دەروونی و تەندروستی و ڕەھەندەکانی دیکەش لەخۆدەگرێت.
342/