AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٣١ ئایار ٢٠٢٣

٨:٥٠:١٧ د.ن
1370212

جبللی: بزوتنەوەی ئافراندنی گێڕانەوەی پەیوەست بە خۆڕاگری، پێویستییەکی بنەڕەتییە

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێویستی زانی کە بزوتنەوەیەک بە ناوی بزوتنەوەی ئافراندنی گێڕانەوەکان بە ئامانجی دیاری کردنی ڕەهەندەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە دژی زایۆنیستەکان دەستپێبکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «پیمان جبللی» سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ «زیاد نەخخالە» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیروت، وێڕای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی ئەم دواییەی بەرخۆدانی فەلەستین لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، سەپاندنی مەرجەکانی خۆڕاگری بەسەر ئەم ڕژێمەی بە سەرکەوتنێکی گەورەو ھەرماوو جێی ئامۆژگاری ناوبرد.

جبللی ڕوولە نەخخالە جەختی لەوە کردەوە کە: سەرکەوتنەکانتان لە بەرامبەر لاوازیی ڕژێمی زایۆنیدا زیاتر و زیاتر دەردەکەون.

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە ئەزمونی خۆڕاگریی نەتەوەی ئێران لە بەرامبەر جۆرەها دوژمنایەتیدا وتی: هەر دڵۆپێک خوێنی شەهیدان گەییشنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئامانجەکانی دەستبەر دەکات.

جبللی بە ئاماژەدان بەو کەموکوڕیانەی کە تا ئێستا لە پێشکەشکردنی "گێڕانەوەکانی بەرخۆدان"دا کراوە، وتیشی: دەستپێکردنی بزوتنەوەیەکی نوێ بە ناونیشانی "بزوتنەوەی ئافراندنی گێڕانەوە" بە ئامانجی دەستنیشانکردنی ڕەهەندەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە دژی زایۆنیستەکان پێویستییەکە کە دەبێت بەپەلە بخرێتە ناو بەرنامەی کۆڕوکۆمەڵە ڕۆشنبیرییەکانی تەوەرەی خۆڕاگرییەوە.

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیش ھەر لە دیدارەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە بزوتنەوەی خۆڕاگری بە فێربوون لە قوتابخانەی ئیمام خومەینی(رە) درێژە بەڕێبازی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان دەدات و وتیشی: هێزەکانی خۆڕاگری لە بەرەکانی شەڕ لە دژی دوژمنی زایۆنی هەمیشە سوودمەند دەبن لە هاوکاریی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین وتیشی: یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتە نوێیەکانی ئامادەبوون لە بەرەکانی شەڕی دژی ڕژێمی زایۆنی ئەوەیە کە ورەی حکومەت و شارۆچکەنشینە زایونییەکان بە توندی دابەزیوەو جیا لە ڕژێمی زایونی ،هاوکێشەیەکی نوێ لە تەواوی ناوچەکەدا بەدی ھاتووە.

«پەیمان جبللی»سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامانجی ڕاوێژ سەبارەت بە کارلێکی میدیایی بۆ ڕوونکردنەوەی دەستکەوتەکانی تەوەرەی خۆڕاگری، سەردانی بەیرووتی پایتەختی لوبنانی کردووە.

342/