AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٣١ ئایار ٢٠٢٣

٨:٤٨:٣٣ د.ن
1370210

ئاشکرابوونی ژمارەی ئەو بەکرێگیراوانەی ئەمریکی کە لە شەڕی ئۆکرانیادا کوژراون

ڕۆژنامەی واشێنگتۆن پۆست باسی لە گیانلەدەستدانی نزیکەی ١٦ سەربازی بەکرێگیراوی ئەمریکیی بەشداری شەڕی ئۆکرانیا کردووە.

ڕۆژنامەی واشێنگتۆن پۆست نووسیویەتی، دوای ئەوەی شەڕەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا وردە وردە لە مێژوودا کاڵبوونەوە، هەندێک لە کۆنەسەربازەکان بڕیاریان دا لە ئۆکرانیا چەک هەڵبگرن کە لەم بوارەدا  لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە وتارەکەی واشێنگتۆن پۆستدا هاتووە، ئەو ئەمریکییانەی پەیوەست بوون بە هێزەکانی ئۆکرانیاوە  بە شێوەی تاک و تەراو خۆکەسیانە چوونەتە ئۆکرانیاو هۆشدارییە فەرمی و چەندپاتەوەبووەکانی "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی ئیدارەکەیان پشتگوێ خستووە.

پێشتر «سێرگێئی شۆیگو» وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە دوو هەزارو 500 بەکرێگیراوی بیانی لە شەڕەکاندا لە پاڵ کییەڤ دا وەستاون.

342/