بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، پیرۆزبایی هەڵبژێردرانی وەک سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لێکرد و خوازیاری خێراتر بوونی ڕەوتی هاوکاریی ناوچەیی ئێران و تورکیا بوو بە ئامانجی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک وڵات.
«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیاش بە ناوی خۆی و خەڵکی وڵاتەکەی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ نیازپاکیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەربڕی و وتی: لە قۆناغی داهاتوودا پرۆسەی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە هێز و شێلگیرییەکی زیاترەوە بەردەوام دەبێت.
342/