AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٣١ ئایار ٢٠٢٣

٨:٤٥:١٦ د.ن
1370206

کەنعانی: جم و جوڵە ناوچەییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە چاوی تیژی ئێران شاراوە نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران،لە توییتێکدا نووسیویەتی: ناتوانرێت پشت بە هێلانەی جاڵجاڵۆکە ببەسترێت و پەلەقاژە بۆ فراوانکردنی ھژمونیی ناوچەیی یارمەتیی بووژاندنەوەی بناغەی لەرزۆکی نێوخۆی ڕژێمی ساختەی زایۆنی نادات.

«ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە توییتێکدا لە لاپەڕەی مەجازیی خۆی نووسیویەتی: هیچکام لە جم و جوڵە ناوچەییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە چاوی تیژی کۆماری ئیسلامیی ئێران شاراوە نییە.

کەنعانی لە درێژەدا نووسیویەتی: ڕژێمی زایۆنی لە لایەن گەلانی جیهان ڕقی لێیە و هیچ داهاتوویەکی نابێت.

پێدەچێت ئەم تویتە کاردانەوەیەک بێت بەرامبەر بە سەفەرەکەی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی بۆ کۆماری ئازەربایجان.

«ئیسحاق هێرزۆگ» سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی، دوێنێ (سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕ) گەیشتە باکۆی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان.

342/