AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٨ ئایار ٢٠٢٣

١٠:١٤:٣٦ د.ن
1369478

کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیاو ڕاگەیەندرانی یەکەم ئەنجامی هەڵبژاردنەکە

ئاژانسی هەواڵدەریی ئەلجەزیرە لە زاری سەرچاوەکانی تورکیاوە وای بڵاو کردەوە، دوای ئەوەی 20%ی دەنگەکان هەژمارکران، ئەردۆغان توانی 60.83% و کلیچدارئۆغڵو 39.17%ی دەنگەکان بەدەست بهێنن.

دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، کە کاتژمێر هەشتی بەیانی بە کاتی ناوخۆی تورکیا لە هەزار و ٩٤ بازنەی هەڵبژاردن لە ٨١ پارێزگای ئەم وڵاتە دەستی پێکرد، بە پێی یاسای هەڵبژاردن و دوای وەرگرتنی دەنگی خەڵک و بەبێ درێژکردنەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجی ئێوارە بەکاتی خۆجێیی کۆتایی هات و ژماردنەوەی دەنگەکان لە هەمان کاتدا دەستی پێکرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، بە پێی وتەیەکی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەلجەزیرە، سەرچاوە تورکییەکان ڕایانگەیاندووە، دوای ژماردنەوەی 20%ی دەنگەکان، ئەردۆغان توانی 60.83%ی کلیچدار ئوغلوش 39.17%ی دەنگەکان بەدەست بهێنێنن.

هەروەها ئەو ئەنجامە بەرایی و نافەرمیانەی سەبارەت بە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی پارێزگاکانی قەھرەمان مەڕەش، مەلاتیە، هاتای، ئێلازیگ، ئەدەنە، ئادیامان، دیاربەکر، غازی عەنتاب، شانلی ئورفا، کیلیس و عوسمانیە بڵاوکراونەتەوە، دەربڕی ئەوەن کە ئەردۆغان دەنگێکی زیاتری بەدەست هێناوە .

342/