«هەیسەم بن تاریق ئالی سەعید» سوڵتانی عوممان، ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە سەردانێکی دوو ڕۆژە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گەیشتە تاران و بە فەرمی پێشوازیی لێکرا.
ئەمە یەکەم سەردانی فەرمیی سوڵتانی ئێستای عومانە بۆ ئێران.
سوڵتانی عوممان لەم گەشتەی دا شاندێکی سیاسیی پلە باڵای لەگەڵدایە.
«هەیسەم بن تاریق ئالی سەعید» لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆدەبێتەوە.
342/