AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٧ ئایار ٢٠٢٣

٨:٣١:١٦ د.ن
1369138

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبەر بەدواداچوون بۆ ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ ئێران سەردانی سلێمانی دەکات

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەمەبەستی پێداچوونەوە بەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەی لەسەر سنوورەکانی عێراق و ئێران گیراونەتەبەر، گەیشتە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی کوردستان ٢٤؛ لەسەر فەرمانی «محەمەد شیاع سودانی» فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ (شەممە)، «قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئەمنی گەییشتە شاری سلێمانی بەمەبەستی لێکدانەوەی پرۆسەی جێبەجێکردنی کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران.

بەشێک لە سەرچاوە عەرەبییەکان لە دووەمی ئەم مانگەدا ڕایانگەیاند کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی ئێران دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و چالاکیی گرووپە جیایی خوازەکان لەسەر هێڵە سنوورییەکان.

«ئەعرەجی» ماوەیەک پێش ئێستاش لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ وابەستەی سەربازیی ئێران لە بەغدا، باسی بابەتەکانی پەیوەست بە زیادکردنی ئاسایش و بەرپرسیارێتیی دوو وڵات لە بواری ئاسایشی سنوورەکاندا کرد.

342/