پێکدادانی ئەمڕۆ (شەممە) لەسەر سنووری ئێران و ئەفغانستان کۆتایی هات و لە ئێستادا پاسەوانانی سنووری ئێران و ئەفغانستان لە کۆبوونەوەدان بۆ لێکدانەوەی هۆکارەکانی ئەو گرژییە.
ئەمڕۆ لە دەوروبەری بازگەی "ساسۆلی" گرژی لەنێوان پاسەوانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران و تالیبان دروستبوو کە بووە دەست کردنەوە لە یەکتر.
پێشتریش هێزەکانی تالیبان بە هۆی ئاشنا نەبوونیان بە یاسا سنوورییەکان گرژییان دروست کردبوو، کە لەگەڵ کاردانەوەی پاسەوانانی سنووری ئێران بەرەوڕوو بووەوە و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەو پێوەندییەدا هۆشدارییەکی جددییان بە دەسەڵاتدارانی تالیبان دا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان تا ئێستا هۆکاری ئەو پێکدانانە نادیارە.
342/