AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
پێنجشەممە

٢٥ ئایار ٢٠٢٣

١:٠٠:٠٤ د.ن
1368736

کاندید بوونی فەرمانداری فلۆریدا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

ڕۆن دیسانتیس، فەرمانداری توندڕەوی ویلایەتی فلۆریدا، بوو بە کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرمانداری  کۆماریخوازی فلۆریدا، ڕۆن دیسانتیس، لە ڕاوێژکارانی پێشووی ترەمپ، کە توانی لە ویلایەتی فلۆریدا دەسەڵات بداتە کۆمارییەکان و سیاسەتە پڕ ھەراوھوریاکەی سەبارەت بە کۆرۆنا وەک بزوتنەوەی "دژە زۆرەملێ"لە کەرتەکانی پەروەردەو یاسا و بازرگانیی ئەم ویلایەتەکە پەرە پێ بدات، ڕۆژی چوارشەممە خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کاندید کرد.

لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی سەرۆکایەتیدا، دیسانتیس سەرەتا دەبێت ڕکابەری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بکات.

سیاسەتە ئاشکراکەی دژی کۆمەڵگەی ڕەش پێستی ئەمریکا، بووە ھۆی ئەوەی کە دامەزراوە فیدراڵیەکانی مافی مەدەنی لەو وڵاتەدا هۆشدارییەک دەربکەن سەبارەت بە گەشتی ئەم گروپەی کۆمەڵگەی ئەمریکی بۆ ئەم ویلایەتە.

342/