AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٣ ئایار ٢٠٢٣

٨:٢٩:١١ د.ن
1368202

پێشوازیی فەرمیی سەرۆکی ئەندۆنیزیا لە سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆشکی مێردێکا

سەرۆکی ئەندۆنیزیا لە کۆشکی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «جۆکۆ ویدۆدۆ»، سەرۆک کۆماری ئەندۆنیزیا ئەمڕۆ لە کۆشکی مێردێکا بە فەرمی پێشوازی لە «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کرد کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پلە باڵای ئابووری و سیاسی سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

لە ڕێوڕەسمی ئەم پێشوازییە فەرمییەدا، دوای گرتنی وێنەیەکی یادەوەری، سەرۆک کۆماری ئێران و ئەندۆنێزیا وەک نیشانەی ئاشتی و دۆستایەتی، نەمامیان لە گۆڕەپانی کۆشکی سەرۆکایەتی ئەندۆنێزیا چاند.

ڕاستەوخۆ دوای ڕێوڕەسمی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، وتووێژێکی تایبەت لە نێوان سەرۆکانی ئێران و ئەندۆنێزیا لە بەرتارمەی کۆشکی مێردێکا بەڕێوەچوو و وتووێژی دوو قۆڵیی نێوان شاندە باڵاکانیش ئەنجامی گرت.

دوای ئەم دیدارە، بەڵگەنامە گرنگەکانی هاوکاریی دوو قۆڵیی نێوان ئێران و ئەندۆنێزیا لە لایەن بەرپرسانی دوو وڵاتەوە واژۆ کرا.

342/