AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٣ ئایار ٢٠٢٣

٨:٢٨:٤٣ د.ن
1368201

تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلێکی زایۆنییەکان لە نابلوس دوو برینداری لێکەوتەوە

ئۆتۆمبێلێکی شارۆچکەنشینە زایونییەکان ڕۆژی دووشەممە لە نزیکی شارۆچکەی «بیتا» لە باشووری نابلوس (کەناری ڕۆژئاوا) تەقەی لێکرا و لە ئەنجام دا دوو کەسی زایۆنی بریندار بوون.

گوردانەکانی فەجری تاقمێکی خۆڕاگری بەرپرسیارێتیی ئەم ھەڵمەتەی سەر زایۆنیەکانی گرتووەتە ئەستۆ.

گوردانی فەجر ڕایگەیاندووە: بە مەبەستی سەندنی تۆڵەی خوێنی شەهیدان، تیمێکی گروپە ئازاکەمان دوێنی دووشەممە ئۆتۆمبێلی شارۆچکەنشینێکی لە نزیکی خاڵی «ئاویتار» لە باشووری نابلوس داوەتە بەر پەلامار کە لە ئەنجام دا چەند زایۆنیستێک بریندار بوونە و خەباتکارانمان توانییان بەبێ هیچ کێشەیەک شوێنی ھەڵمەتەکە بەجێبهێڵن.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردووی زایینی دا واتە مانگی «ئاپریل» دوابەدوای پێکدادانەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا، سێ زایۆنی کوژران و ٤١ زایۆنیستیش بریندار بوونە و ١١ فەلەستینیش شەهید کراون.

بارودۆخی ئەم ڕۆژانە لە ناوچە داگیرکراوەکان و بە تایبەتی لە کەرتی ڕۆژئاوا زۆر تایبەتە و خەباتکارانی فەلەستینی بە هەر شێوەیەک بێت وەڵامی تاوانە بێ ئەژمارەکانی زایونییەکان دەدەنەوەو ھەر ئەمەش هەلومەرجی تایبەتی بۆ زایۆنییە داگیرکەرەکان بەدی ھێناوە.

342/