AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٣ ئایار ٢٠٢٣

٨:٢٨:٠٧ د.ن
1368200

بەڵێنی تورکیا بۆ دابینکردنی بەشێک لەو غازەی کە ئەوروپا پێویستی پێیەتی

وەزیری وزەی تورکیا بەڵێنی دا ٤٠ ملیار مەتری سێجا غازی پێویستی ئەوروپا دابین بکات.

وەزیری وزەی تورکیا «فاتح دۆنمێز» وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند،لە ئێستادا ئەنقەرە و ١٥ وڵات لەوان کۆماری ئازەربایجان و وڵاتانی کەنداوی فارس لە دانوستاندان بۆ مسۆگەر کردنی ئەو کارە. وەزیری وزەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، تێرمیناڵی گواستنەوەی غازی تورکیا-ئەوروپا لە خاکی ئەم وڵاتەوە ھەتا ساڵێکی تر چالاک دەکرێت.دیارە کارپێکردنی ئەم تێرمیناڵە و گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا تورکیا دەکاتە ڕێڕەوی دابینکردنی غاز لە جیهاندا.

«دۆنمێز» ڕاشیگەیاند کە تورکیا لە ئێستادا گازی سروشتی شل (LNG) لە میسر و جەزائیر و نەیجیریا و وڵاتانی کەنداوی فارس دەکڕێت و گەورەترین تێرمیناڵی غازی شل لە ئەوروپادایە.

وەزیری وزەی تورکیا بانگەشەی کرد کە سەرەڕای ئەوەی تورکیا یەکێکە لەو چوار وڵاتەی ئەورووپا کە زۆرترین ڕادەی گاز بەکار دێنێ، بەڵام توانای ئەوەی ھەیە لە ڕێگای ھێڵی بۆری  و تێرمیناڵەکانی غازی سروشتی شل (LNG) لە ساڵێکدا 100 ملیار مەتری سێجا غاز ھاوردە بکات و 40 ملیار مەتری سێجای زێدە بەکارهێنانی خۆشی بنێرێ بۆ ئەوروپا.

342/