AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٣ ئایار ٢٠٢٣

٨:٢٦:١٠ د.ن
1368197

بە بڕیاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، شەمخانی بوو بە ئەندامی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام و ڕاوێژکاری سیاسیی ڕابەری

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بڕیارێکدا «عەلی شەمخانی»ی کردبە ئەندامی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام و ڕاوێژکاری سیاسیی ڕابەر.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە دەقی بڕیارەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی دا هاتووە:«عەلی شەمخانی» وەک ئەندامی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام و  ڕاوێژکاری سیاسیی ڕابەر دیاری دەکەم.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، لە بڕیارێکدا وێڕای بەرز نرخاندنی هەوڵی ١٠ ساڵەی دەریاوان «عەلی شەمخانی» لە ماوەی کارکردنی وەک سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی  «عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان» بۆ ئەم پۆستە دەستنیشان کرد.

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی لە ڕەوتی پێداچوونەوەی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٩٨٩ پێکهێنراو بە پێی یاسا ئەرکی گرنگ و بەرفراوانی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی و یەکپارچەیی خاکی وڵات بەم دامەزراوەیە سپێردراوە.

سەرۆکایەتیی ئەم ئەنجومەنە بە ئەستۆی سەرۆکۆمارەو سکرتێری ئەنجومەنەکەش ھەربە فەرمانی خۆی دیاری دەکرێت کە بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی سکرتاریەتەکەو چاودێری کردنی بەڕێوەچوونی ڕێک و پێکی بڕیارو پەسەندکراوەکانی ئەنجومەن و کاروباری کارگێڕی؛ بەڵام بەرپرسێکی گرنگی دیکە لە ئەنجومەنەکەدا هەیە؛ ئەویش نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشە کە بە شێوەیەکی ئاسایی زۆر جار سکرتێری ئەنجومەنەکە وەھا، پێگەیەکیشی لە ئەستۆ دەبێت.

342/