شاری «باخموت» کە دەکەوێتە باکوری شاری دۆنێتسکەوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا چڕکەی سەرەکیی ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیای دا پێی داگرت: لە ئاراستەی تاکتیکی «ئارتیمۆڤسک» لە ئەنجامی چالاکیی هەڵمەتبەرانەی یەکەکانی «ڤاگنەر»و بە پاڵپشتیی ھێزی ئاسمانی و تۆپخانەی گروپی «یوگ» شاری «ئارتیمۆڤسک» بە تەواوی ڕزگار کرا.
ئەمەو لەلایەکی دیکەوە، «ڤلادیمێر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاش سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، کۆنترۆڵ کردنی باخموت (ئارتیمۆڤسک)ی لە گروپی «ڤاگنەر» و هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا پیرۆز کرد.
342/