AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢١ ئایار ٢٠٢٣

١١:١٦:١٤ ب.ن
1367541

شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقە لە ھەرێمی کوردستان وا بە ڕێگەوە

بە پێی ڕاپۆرتێکی کەشناسی وادیارە لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانی لە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق وای بڵاو کردووەتەوە کە، پێشبینی دەکرێت لە ئەمڕۆ شەممەوە شەپۆلێکی باران و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بەهۆی ناسەقامگیریی کەشوهەوا کە لە دوێنێوە دەستی پێ کرد، لە ئەمڕۆ شەممەوە کەش و ھەوا تێکچڕژانێکی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێ لەوە ئەچێ  ھەر لە دەمەو بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە، لە هەندێ ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت و پلەکانی گەرما بە (5-8) پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با (10-25) کیلۆمەتر لەکاژێرێکدا دەبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە کە، ئەگەری هەیە هەورە بروسکە لە هەولێر و سلێمانی و هەندێک ناوچەی گەرمیان بەهێزتربن لە ناوچەکانی دیکە.

342/