AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

١٨ ئایار ٢٠٢٣

٨:٤٠:٠١ د.ن
1366869

ناڕەزایەتی دەربڕینی پارتەکەی "کلیچدارئۆغڵو" بەرامبەر بە هەزاران سندوقی دەنگدان

پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا «جەھەپە» کە پارتی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار، ڕایگەیاند: بە فەرمی سکاڵای لەسەر گومانی پێشێلکاری لە هەزاران سندوقی دەنگدان تۆمار کردووە.

ئێوارەی ڕۆژی هەڵبژاردنەکان پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا گومانی لە ئەنجامە سەرەتاییەکان کرد کە لە لایەن ئاژانسی فەرمیی هەواڵدەریی ئانادۆلۆوە بڵاو کرابووەوە.

«مەنسوور یاواش» و «ئەکرەم ئیمامئۆغڵو» سەرۆک شارەوانییەکانی ئەنقەرە و ئەستەمۆڵ، جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو ئامارانەی کە لە بەر دەستیاندایە بە پێچەوانەی ئەوەی وا لە ئاژانسی هەواڵدەریی دەوڵەتی دا بڵاو بووەتەوە، دەربڕی سەرکەوتنی کلیچدارئۆغڵون.

ئەم کارە لەلایەن ڕای گشتی تورکیاوە بە توندی ڕەخنەی لێگیرا؛ بەڵام دواتر هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن ئەنجامە ڕاگەیەندراوەکانی قبوڵ کرد.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە پارتەکەی «کەمال کلیچدارئۆغڵو» واتە سەرەکی ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، ڕۆژی چوارشەممە (17ی مای) سکاڵای سەبارەت بە گومانی ناڕێکی لە هەزاران سندوقی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەدا ڕاگەیاند، کە تیای دا «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆکی ئێستای تورکیا باشترلەوەی کە چلوەڕوان دەکرا ، دەرکەوت.

342/