AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

١٦ ئایار ٢٠٢٣

١:٢٥:٣٤ د.ن
1366228

سەردار ڕادان: کوردستان یەکێکە لە پارێزگا ئارام و ھێمنەکانی وڵات

فەرماندەی گشتیی ھێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە: ئەمڕۆ کوردستان یەکێکە لە پارێزگا ئارامەکانی وڵات و ئەمەش لە سای گیانبەخت کردنی شەهیدانەوە مسۆگەر بووە.

«سەردار ئەحمەد ڕەزا ڕادان» فەرماندەی گشتیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی دووشەممە لە ڕێوڕەسمی یادی پلەی بەرزی شەهیدان و یادی ٢١٥٦ شەهیدی موهاجیر و ئەنساری ھێزی پۆلیس لە سنە وتی: دوژمن و دژە شۆڕش بە کردار و تاوانەکانیان سەلماندوویانە کە لە داعیش کەمتر نین و ھەر لە بەرەی ئەوانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار «ڕادان» وتیشی: لە سای خوێنی شەهیدان بوو کە دوژمنان لە ئاستێکی بەرفراوان دا لە بەرەکانی شەڕی حەق دژی ناحەق بۆ هەتا هەتایە پاشەکشەیان پێ کرا.

فەرماندەی گشتیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بە هەوڵ و خەباتی پاسدارانی خۆجێیی لە بەرامبەر دژە شۆڕشەکان کردو وتیشی: لەو سەردەمەدا کورد، فارس، تورک، شیعە و سوننە پێکەوە هاواریان بۆ ڕزگاری و بیرئازادی کردو  کوردستان ئەمڕۆ وەبیرهێنەرەوەی ڕۆژانی بەرخۆدانە.

مامۆستا «فایق ڕۆستەمی» نوێنەری کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەریش لەم ڕێوڕەسمەدا، وێڕای ڕێزگرتن لە کەسوکاری شەهیدان لە بەر لەخۆبردوویی و پشوودرێژی و پێشکەش کردنی ڕۆڵەکانیان لە پێناو ئاسایشی وڵاتدا، وتی: خەڵکی کوردستان بە درێژایی شۆڕشی ئیسلامی بەردەوام پشتیوانیی حکومەتیان کردووەو دژی پیلانەکانی دوژمنان بەو پەڕی هێزەوە وەستاون.

نوێنەری کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەریش ئاماژەی بە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی ئێران کرد و وتیشی: خەڵک دەزانن وڵاتانی ڕۆژئاوا دڵسۆزیان نین و تاکە ڕێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ دوژمنان یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان چین و توێژە جیاوازەکانە.

342/