بەپێی ڕاپۆرتی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، دوای چەند کاژێرێک لە دەستپێکرانی ژماردنەوەی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی هاوکاتی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، ئەردۆغان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند: لە کاتێکدا هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی وا ئەرێنی و دیموکراسیدا بەڕێوەچووە و ژماردنەوەی دەنگەکان هێشتا بەردەوامە، هەندێک کەس لە ئەنجامەکان ڕازی نین و دەرەنجامی بە پەلە ڕادەگەیەنن.
ئەردوغان لە پەیامەکەیدا وێڕی خۆشحاڵی دەربڕین لەوەی کە پێشوازیی خەڵک بۆ هەڵبژاردنەکان لە ژماردنەوەی دەنگەکاندا بەدی دەکرێت، وتیشی: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەمڕۆ وەک ئاهەنگێکی گەورەی دیموکراسیی ھاوڕێی ئاشتی و ئارامی، دەربڕی پێگەیشتنی دیموکراسیی تورکیایە.
کاندیدی هاوپەیمانیی جمھور لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە درێژەی پەیامەکەیدا وتیشی: پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکەم کە دەنگیان بە دیموکراسی دا و بەشداریی خەباتی هەڵبژاردنیان کرد، سوپاسی یەکە بە یەکەیان دەکەم.
342/